فیلمی ئیڤان کە چیرۆكی رزگاربوویه‌ك دەگێڕێتەوە، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری له فێستیڤاڵی مینی فیلمی كاردیڤ به‌ده‌ستهێنا. له‌وباره‌یه‌وه ره‌فیق فوئاد یار ئه‌حمه‌د ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه رایگه‌یاندووه: به‌ھۆی سه‌رقاڵبوونم به پرۆژه‌ی نوێی فیلمسازیم كه فیلمێكی درێژخایه‌نی فیچه‌ری دۆكیۆمێنتارییه، نه‌متوانی به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه بكه‌م، به‌ڵام به خۆشحاڵیه‌وه له‌ڕێگای پۆسته‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌م پێگه‌یشت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure