یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین له شاری پیرانشار له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌وباره‌یه‌وه سه‌ید عه‌لی تورابی قائیمقامی پیرانشار به میدیاكانی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی 3/4-10-2019 یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین له هۆڵی وه‌رزشی پیرانشار به به‌شداری زیاتر له 200 هه‌نگه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ساڵانه بری 10 هه‌زارو 350 تۆن هه‌نگوین له پیرانشار به‌رهه‌مدێت كه له‌ئاستی پارێزگای ورمێ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه. خاك - میدیاكانی ئیران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure