ناوه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی "سینه‌مای جیهان" (نێونه‌ته‌وه‌یی) چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" له هه‌رێمی كوردستانی عێراق راگه‌یه‌نرا. به‌پێی ڕاپۆڕتی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی گشتی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ناوه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی "سینه‌مای جیهان" (نێونه‌ته‌وه‌یی) چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" Slemani له هه‌رێمی كوردستانی عێراق راگه‌یه‌نرا كه بریتین له؛ "هینز هێرمانس" Heinz Hermanns ده‌بیرو به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی CEO و ده‌بیرو به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی به‌رلین ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوبژیوان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، خاتوو "پووران دره‌خشه‌نده" سیناریۆنووس، ده‌رهێنه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئێران، "ئادریان بیلچ" Adrian Belic ـ ده‌رهێنه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌هه‌ڵگرتنی فیلم و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، "یوهانی ئالێنین" Juhani Alanen ـ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ته‌مپره" Tampere له وڵاتی فینله‌نداو خاتوو "زولفیه ئاكولاك" Zülfiye Akkulak ـ به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم و راگه‌یاندن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا. له به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی "سینه‌مای جیهان" (نێونه‌ته‌وه‌یی) له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی"، به رێژه‌ی 11 فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ فه‌ره‌نسا، ئێران، كۆریای باشوور، چین، ئیسپانیا، لۆگزامبورگ، توركیا، هۆڵه‌ندا، یونان، سوریا، ئاڵبانی، پۆڵه‌ندا، به‌لژیك و فه‌له‌ستین به‌شداری ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه له فیستیڤاڵ، پێكه‌وه ركابه‌ری ده‌كه‌ن. چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" له‌لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال"، به سه‌رۆكایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌و له كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری "دانه‌ر عومه‌ر فارس" و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو "لینا ره‌زا" و به نمایشكردنی 134 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌كانی 78 وڵاتی جیهان؛ پێكهاتوو له به‌رهه‌مه‌كانی ساڵانی 2018 و 2019ی زایینی له دوو به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی "سینه‌مای جیهان" (نێوده‌وڵه‌تی) كه بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌كانی درێژی سینه‌مایی و كورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و به‌شی ركابه‌ری "سینه‌مای كوردی" (نه‌ته‌وه‌یی) پێكهاتوو له؛ به‌رهه‌مه‌كانی درێژی سینه‌مایی و كورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و هه‌روه‌ها سازدانی وۆركشۆپه‌كانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له رۆژانی 1 تا 7ی ئوكتۆبه‌ری 2019ی زایینی له 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه سووره‌كه" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری "هونه‌ر" له شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی "كاجی زێڕین" و خه‌ڵاتی پاره‌ی نه‌غدی كه بریتییه له به‌شی ركابه‌ری فیلمه درێژه‌كانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی"؛ به باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به هه‌ڵبژێردراوان پێشكه‌ش ده‌كرێت و هه‌روه‌ها له به‌شی ركابه‌ری كورته فیلمه‌كانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی" خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین كورته فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به براوه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشكه‌ش ده‌كرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم"، له‌وانه: خه‌ڵاتی شكۆمه‌ندی، خه‌ڵاتی "ئه‌حمه‌د كایا" گۆرانیبێژی ناوداری كورد، خه‌ڵاتی شه‌هیدی "ئاڵا" (یه‌كه‌مین كچی كورد كه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی تیڕۆرستی داعش له كۆبانێ شه‌هید بوو) و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ته‌ها كه‌ریمی" سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد پێشكه‌ش ده‌كرێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure