ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به سه‌رۆكایه‌تی د.ئارام محمد قادر بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران له سه‌رجه‌م زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان به‌ڕێژه‌ی له (45%) هه‌روه‌ك مه‌رج و ڕێنمایی نوێی ماسته‌رو دكتۆرای تاووتوێكرد. ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی د.ئارام محه‌مه‌د قادر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ حكومییه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ژماره (5) ساڵی 2019 ی ئه‌نجامداو چه‌ند ته‌وه‌رو بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به پێشخستنی ڕه‌وشی خوێندنی باڵای كوردستان بڕیاریان لێوه‌درا. له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خێرهاتنی د.مه‌هاباد كامل عه‌بدوڵڵای كرد بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كه وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كاربووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌ركه زانستی و گرنگه بۆ خواست. بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت: -كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی پاڕاڵێڵ و ئێواران له زانكۆ حكومییه‌كان: سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران له زانكۆ حكومییه‌كاندا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: ئامانجی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران له‌به‌رچاوگرتنی باری دارایی هاووڵاتیانی كوردستان و ڕه‌خساندنی هه‌لی زیاتری خوێندن و په‌ره‌پێدانی تواناكانی گه‌نجانه بۆ په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كانیان، ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی پاراستنی كوالێتی خوێندن له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كاندا. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی (45%)ی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی خوێندن له زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2019-2020) ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ش خوێندنی (دبلۆم، به‌كالۆریۆس، ماسته‌رو دكتۆرا) ده‌گرێته‌وه. -كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا: سه‌باره‌ت به خاڵێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه كه تایبه‌تبوو به كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانی كوردستان، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن پوخته‌ی ڕێنمایی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) خرایه‌ڕوو و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت تێبینی و بۆچوونی جیاجیا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕێنماییه‌كان خرایه‌ڕوو. -ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران په‌سه‌ندكرا: له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیانی قۆناخی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به داتا‌و ئامار به‌پێی پلانی زانكۆكان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ی داتاشۆ خرایه‌ڕوو، دوای خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی وه‌رگرتن و بۆچوون و پێشنیازی ئاماده‌بووان ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2019-2020) په‌سه‌ندكرد، كه وابڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامی وه‌رگرتن ڕابگه‌یه‌نرێت. -كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی سێنته‌ره‌كانی زمان: له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆنوسی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی سێنته‌ره‌كانی زمان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لێژنه خرایه‌ڕوو و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانیشه‌وه به بۆچوون و تێبینی له‌باره‌ی ئه‌رك و رۆڵ و كاره‌كان كۆنووسه‌كه تاووتوێكرا. هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌بواری زانستی و خوێندكاران و كارگێڕی په‌یوه‌ست به زانكۆكان و دامه‌زراوه زانستيیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا. خاك - ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure