له ماوه‌ى ته‌نیا مانگێكدا لیژنه‌ى دووى سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى سه‌ردانى "222" شوێنى كردووه‌و له ئه‌نجامى گه‌رِان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا چه‌ندین شوێن روبه‌رِووى سزا كراونه‌ته‌وه‌و ده‌ستخۆشى له‌و وشێنانه‌ش كراوه كه پابه‌ندنى جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردنن. به‌پێى راپۆرتى لیژنه‌ى "2" كه یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى له مانگى "9" ئه‌یلولدا لیژنه‌كه "222" شوێنى جیا له سلێمانى به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌و به‌وردى به‌دواداچوونى بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كان كردووه, به‌پێى ئاماره‌كانى لیژنه‌كه له‌و مانگه‌دا "17" شوێن به‌هۆى بوونى سه‌رپێچى روبه‌رِووى سزای دارایى كراوه‌ته‌وه‌و به‌هۆى بوونى جۆره‌كانى سه‌رپێچى و وه‌ك پێویست پابه‌ندن نه‌بوون "66" شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه له ماوه‌یه‌كى دیارىكراودا پابه‌ندى سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان بن, به‌هۆى جۆرى سه‌رپێچیه‌كیه‌وه شوێنێك له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى داخراوه, له ئامارى لیژنه‌كه‌دا هاتووه له مانگى ئه‌یلولدا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر "39" پارچه جگه‌رى خرابوو "41" قیمه‌ى خرابوو, هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ده‌یان كلیۆگرام مه‌وادو خواردنى ماوه‌به‌سه‌رچوو و زیانبه‌خشداو دواى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوبراوه. لیژنه‌ى "2" یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و كارى لیژنه‌كه له‌نێو بازارِو ماركێت و شوێنه گشتیيه‌كان به‌دواداچوونه بۆ جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كان و ئامانجى سه‌ره‌كى لیژنه‌كه‌ش پاراستنى لایه‌نى ته‌ندروستى هاوولاَتیان و پارێزگرىكردنه له ماف و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى. لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌گشتى چاوێكى كراوه‌ن بۆ پارێزگارىكردن له ته‌ندروستى هاوولاَتیان و رۆژانه له‌رێگه‌ى 36 لیژنه‌وه چاودێرى ورد‌و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ستن به ژیانى رۆژانه‌ى هاوولاَتیان. خاك - راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure