1/10/2019 11:24 PM

لە جوتیارە پێشەنگەكەی سەنگاوەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی سلێمانییەوە، سوپاسنامە ئاراستەی جوتیاری پێشەنگ شێخ جەمال جەلال حسێن لە گوندی كربچنەی ناوچەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ دەكات، كە توانیوێتی كاری زۆرباش لەبواری پیشكەوتنی كشتوكاڵ بكات بەتایبەت بەرهەمهێنانی تەماتە.

لیژنەی زانستی بۆ هەڵسەنگاندنی تەرزەكان لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە لە ساڵانی رابردوو ئەم كارانەیان ئەنجامداوە بۆ ئەم جوتیارە:

یەكەم: لە ساڵی 2013 پەسەندكردنی سیفاتی كێڵگەیی‌و تاقیگەیی بۆ تەرزی تەماتەیی خۆماڵی بەناوی تەماتەی سەنگاو.

دووەم: لە ساڵی 2017 پەسەندكردنی سێ تەرز بەناوی تەماتەی (چەرمۆ، شانەدەر، كەسنەزان).

سێیەم: لەمساڵدا، پێنج تەرز هەڵسەنگاندن‌و لێكۆڵینەوەی تاقیگەو كێڵگەیی بۆ كراو لەلایەن لیژنەكەوە پەسەندكرا بە ناوەكانی تەماتەی (ئامەد، بێستان سوور، برەو، سلێمانی، بەكرەجۆ).

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved