1/10/2019 11:35 PM

كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی پێداویستی ناوخۆ پڕدەكەنەوە

رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاندووه: كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی 90%ی پێداویستی ناوخۆ پڕدەكەنەوە‌و بەهۆی زیادبوونی بەروبوومی پەلەوەر‌و ئاژەڵیشەوە رێژەی هاوردەكردن كەمدەكرێتەوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی‌و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەرهەم‌و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێن.

رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی وتی: بەهۆی زۆربوونی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان لەبواری ئاژەڵی‌و پەلەوەری، بەروبوومە پەلەوەرییەكان تا ئاستی 90%ی پێداویستی ناوخۆ پڕدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی دیاریكردنی بەرهەمی هاوردەكراودا، رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی‌و كەمبوونەوەی خواست لە وەرزەكاندا دەكرێت‌و لیژنەكەشیان بۆ مانگی (10)ی ئەمساڵ بڕیاریداوە، رێگە بە هاوردەكردنی 800 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشك‌و 500 تۆن گۆشتی سور، هەروەها رێگە بە هاوردەكردنی 7 هەزار سەر ئاژەڵ بدرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved