دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایان ده‌ركه‌وتووه دوو هه‌سارۆكه هۆكاربوون بۆ دروستبوونی چاخی به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی شیكاگۆ ده‌یسه‌لمێنێت، به‌ر له (466) ملیۆن ساڵ زه‌وی چووه‌ته قۆناغی چاخی به‌سته‌ڵه‌كه‌وه، له‌و قۆناغه‌دا چینێكی سه‌هۆڵ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی زه‌وی گرته‌وه‌و كه‌شوهه‌وای سه‌ر ڕووی زه‌وی گۆڕیوه. زاناكانی زانكۆی شیكاگۆی ئه‌مریكا ده‌یسه‌لمێنن به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و قۆناغه‌ی زه‌وی له بنه‌ڕه‌تدا له فه‌زادا بووه. ئه‌و زانایانه له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، به‌ر له 466 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا چاخی به‌سته‌ڵه‌ك ژیانی له‌سه‌ر زه‌وی گۆڕیوه‌و بووه‌ته هۆی دروستبوونی هه‌مه‌جۆری ژینگه‌یی و جیاوازی له ژماره‌ی گیانله‌به‌راندا. ده‌شڵێن: سه‌ره‌تاو به هێواشی ئاوه‌كان بوونه سه‌هۆڵ كه له جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای زۆربه‌ی ناوچه‌كان. ئه‌و زانایانه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان له‌سه‌ر هه‌ندێك پاشماوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌و قۆناغه به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو هه‌سارۆكه‌ی گه‌ڕۆكی دوور له زه‌وی بووه كه له پشتێنه‌ی هه‌سارۆكه‌كان له نێوان مه‌ریخ و موشته‌ریدا بوون. ئه‌وان ده‌شڵێن: ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه بووه‌ته هۆی دروستبوونی گه‌ردیله‌ی ورد كه دواتر هه‌ورێكی لێپێكهاتووه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت تیره‌كه‌ی 150كیلۆمه‌تر بووبێت، ئه‌م هه‌وره‌ش ته‌پوتۆزێكی چڕی هه‌ڵگرتووه‌و دواتر به‌رگه هه‌وای زه‌وی داپۆشیوه. (فلیپ هیك) زانا له زانكۆی شیكاگۆو به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: تیۆره‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌و بڕه زۆره‌ی ته‌پوتۆز ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ساڵ زه‌وی داپۆشیوه‌و ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینیوه له دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی. ئه‌م ئه‌نجامه‌ی زاناكان پێیگه‌یشتوون دوای شیكردنه‌وه‌ی تاشه‌به‌ردێك دێت كه ته‌مه‌نی 466 ملیۆن ساڵه‌و به‌راوردكراوه به ته‌نۆلكه ورده نه‌یزه‌كییه‌كان و ده‌ركه‌وتووه هه‌مان كانزای ده‌گمه‌نی تێدایه وه‌ك هیلیۆم كه له هه‌سارۆكه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت هۆكاری قۆناغی چاخی به‌سته‌ڵه‌ك له بنه‌ره‌تدا له بۆشایی ئاسمانه‌وه بووه. دیسان ئه‌و توێژینه‌وه‌یه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هه‌وره گه‌وره‌یه ماوه‌ی دوو ملیۆن ساڵ به‌سه‌ر گۆی زه‌وییه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و به‌هێواشی زه‌وی تاریك كردووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به هێواشی دابه‌زیوه‌و به‌مشێوه‌یه‌ش زینده‌وه‌ره‌كان هه‌لیان بۆ ڕه‌خساوه تا له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای نوێ‌دا خۆیان بگونجێنن، له‌م هه‌وڵی خۆگونجاندنه‌ی گیانله‌به‌ره‌كان له‌پێناوی به زیندوویی مانه‌وه‌دا چه‌ند جۆرێكی تری زینده‌وه‌ر دروستبوون. س: نۆڤۆستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure