دوای ئەوەی وەك هاووڵاتییەكی ئاسایی بۆ پەیداكردنی كارێك ڕوودەكاتە وڵاتی پورتوگال، (جوان ڕۆڵینگ مۆرای) بەڕەچەڵەك بەریتانیی دەبێتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی و لەو وڵاتە نیشتەجێدەبێت و دەستبەكاردەبێت، دواتر ژیانی هاوسەرگیریی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێكی پورتوگالی پێكدەهێنێت و دەبێتە خاوەنی كچێك. توندوتیژیی خێزانیی و لێدان و دەركردنەدەرەوەی لەلایەن مێردەكەیەوە مۆرای تووشی تێكشكان و بێ ئومێدیی دەكات و دوای ساڵێك لەگەڵ كچەكەی روودەكاتەوە بەریتانیا، لەگەڵ گەشتنەوەی دایكی دەمرێت و پاش ٧ ساڵ لەتەواوكردنی زانكۆ بێ ئیشوكار دەمێنێتەوەو تووشی بارێكی دەروونیی ئاڵۆز و نەخۆشی خەمۆكیی دەبێت و بێ هیوا دەبێت لە ژیان، چەند جارێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات. ئەو ڕۆژەی مۆرای لەوێستگەیەكی شەمەندۆفێری شاری مانچستەر دانیشتووەو بەنیازی سەردانی لەندەنە، شەمەندۆفێرەكە چوار سەعات دوادەكەوێت، ئەو چاوەڕوانییە دوورودرێژە بیركردنەوەی مۆرای ئاڵۆز دەكات و هەر لەوێدا بڕیاری نووسینی زنجیرەی (هاری پۆتەر) دەدات و رەشنووسی هاری پۆتەر دەبێت بە كتێبێك و دواتر بە زنجیرە و دواتریش بە فیلم. ئێستا جوان ڕۆڵینگ سامانەكەی زیاتر لە ملیارێك دۆلارەو ئەو تاكە خانمە نووسەرە كە بەهۆی نووسینەوە بۆتە ملیاردێرو یەكێكە لە خانمە ناسراوەكانی دنیای ئەدەب. (لە ژیانی هەموو مرۆڤێكدا چەندین بەربەستی بەردین هەیە كە دەتوانرێت و دەبێت تێكبشكێندرێت). ئەمە دروشمی جوان ڕۆڵینگ-ە بۆ ژیان وەرگێڕانی: ڤینۆس تۆفیق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure