ئۆركێسترای سه‌مفۆنی سلێمانی، له ڕۆژی شه‌ممه بەرواری ٥\١٠\٢٠١٩ سەعات ٦ی پاشنیوه‌ڕۆ، له هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی كۆنسێرتێكی زۆر تایبه‌ت پێشكه‌شده‌كات. لەم کۆنسێرتەدا کە موزیکژەنی گەورە عەبدوڵا جەمال سەگرمە رابەری دەکات، كۆمه‌ڵێك ژه‌نیاری به‌تواناو لێهاتووی بیانی له وڵاتانی (ڕوسیا، ئۆكرانیا‌و جۆرجیا) بانگهێشتكراون، كه له كۆنسێرته‌كه‌دا ئامێره‌كانی (فرێنج هۆڕن، ترامپێت، ترۆمبۆن، تیوبا، ئۆبوا، كلارینێت و كۆنترابه‌یس) ده‌ژه‌نن، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ژه‌نیاره به‌تواناو لێهاتووه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی تێدا به‌شدارن كه به هه‌موویان زیاتر له ٦٤ ژه‌نیارن. له به‌رنامه‌ی كۆنسێرته‌كه‌دا، دوو شاكاری به‌ناوبانگی موزیكی كلاسیكی ئه‌وروپی (بتهۆڤن، ئۆڤه‌رچووری ئیكمۆنت و شوبێرت، سه‌مفۆنیای ژماره هه‌شت كه به سه‌مفۆنیای ناته‌واو یان ته‌واونه‌كراو ناسراوه) پێشكه‌شده‌كرێن. هه‌روه‌ها سێ پارچه موزیكی كلاسیكی كوردی به‌جێده‌هێنرێن كه بریتین له: (د.دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید، سروشگه‌لی كوردی، هه‌ردی مه‌جید، دوو میلۆدی فۆلكلۆری كودری بۆ ئۆركستراو د.عه‌بدولا جه‌مال سه‌گرمه، گه‌شتێك بۆ كوردستان). خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure