به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌رده‌كه‌وێت كه له نێوان سێ كه‌سدا یه‌كێكیان روبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا رێژه‌ی قوربانیانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ده‌بنه‌وه نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه. پزیشكان روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له باره‌ی خوێن، كه ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ گرنگه بۆ مانه‌وه‌ی له ژیاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ڕێگای خوێنه‌وه مرۆڤ خۆراكی ته‌ندروست وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ كاركردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته. له كاتێكدا مرۆڤ روبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ده‌بێته‌وه، سیستمی باری ته‌ندروستی ده‌شێوێنێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن هه‌روه‌ها پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی نانخواردندا پێش ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ خواردنی ده‌رمان بده‌یت وه‌ك حه‌پ و گولاج. 1- خواردنی سوێر كه‌مبكه‌ره‌وه. 2- خواردنه‌وه‌ی چای گولی سور. 3- ئاوی گوێزی هیندی بخۆره‌وه. 4- رۆنی ماسی بخۆ. 5- گرنگی به خواردنی سیر بده. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure