ئه‌و خانمانه‌ی له‌ڕووی سروشتییه‌وه كێشیان زۆر لاوازه به‌رده‌وام روبه‌ڕووی قسه‌و باسی خه‌ڵكانی تر ده‌بنه‌وه، چونكه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان وا تێگه‌یشتوون كه لاوازی مانای نه‌خۆشییه یان كه‌م نان ده‌خۆن. گۆڤاری ستایل ئه‌و قسه‌و باسانه بڵاوده‌كاته‌وه كه خانمانی لاواز گوێبیستی ده‌بن و پێی هه‌راسان ده‌بن: 1- قۆڵت هاوشێوه‌ی لقی داری هه‌یه. 2- زۆر به‌ئاسانی ده‌كرێیت به دوو كه‌رته‌وه. 3- پێویستت به خواردنی گۆشت و هه‌مبه‌رگه‌ر هه‌یه. 4- خانمانی راسته‌قینه له‌شیان خڕه. 5- بۆ گۆشتت پێوه نیه؟ 6- وادیاره هه‌رگیز جبزو شیرینی ناخۆیت. 7- پیاوان حه‌زیان له خانمانی گۆشتداره. 8- به‌یه‌ك ده‌ست ده‌توانم هه‌ڵتبگرم. 9- به‌و شێوه‌یه‌ی تۆ لاوازیت ئاسایی نیه. 10- گه‌ر پیتزایه‌ك بخۆیت هه‌رگیز بۆت ته‌واو ناكرێت. 11- بۆ وه‌رزش ده‌كه‌یت خۆت لاوازیت. 12- كێشت چه‌نده؟ 13- ناترسیت ره‌شه‌با بتبات؟ 14- ئه‌وه‌نده لاوازیت ئێسكه‌كانت دیاره. 15- دیاره تۆ نازانیت چه‌ند سه‌خته به‌رده‌وام ئاگاداری كێشت بیت. 16- شێوه‌ی جه‌سته‌ت له پیاو ده‌چێت. جگه له‌و هه‌موو قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ی كه‌سه لاوازه‌كان به‌رده‌وام گوێبیستی ده‌بن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام خه‌ڵكان لێیان ده‌پرسن ئایا چۆن ده‌توانیت به‌و شێوه‌یه لاواز بمێنیته‌وه؟ جێی باسه، گۆڤاره‌كه مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌یه كه خانمانی لاواز زۆر هه‌راسان ده‌بن له كاتێكدا گوێبیستی ئه‌مجۆره قسانه ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته ئاگاداری هه‌ست یه‌كتر بین. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure