دڵشاد مه‌ریوان ناوێكی دره‌وشاوه‌یه له ئه‌ده‌بی كوردیدا، ئه‌و پیاوه‌ی ته‌مه‌نێك خزمه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی نووسینیدا چه‌ندین به‌رهه‌می نووسیوه، له شیعر‌و چیرۆك و رۆمان و شانۆنامه‌و وتاری ئه‌ده‌بی. چه‌ند ساڵێكیشه كار له كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كرێت، چه‌ند نووسه‌رێكی دڵسۆز به‌جیا ده‌ستیان بۆ ئه‌وكاره بردووه، به‌رهه‌مه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه، چ شیعره‌كانی و چ چیرۆك و رۆمانه‌كانی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش كه نووسه‌رو رۆماننووس سابیر ره‌شید كۆیكردۆته‌وه، سیانزه چیرۆك و چوار درامایه كه نووسه‌ری ناوبراو له ساڵانی حه‌فتاكان تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له رۆژنامه‌كانی نۆبه‌ره، راپه‌ڕین، هاوكاری، بیری نوێ، گۆڤاری به‌یان و رۆشنبیری نوێ و رۆژی كوردسان و كاروان بڵاوی كردونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌م نووسه‌ره له دووتوێی كتێبێكی 206 لاپه‌ڕه‌ییدا كۆكراوه‌ته‌وه‌و چاپكراوه. هه‌ر له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا سابیر ره‌شید پێشه‌كییه‌كی نووسیوه، هاوكات بیبیلۆگرافیای سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی دڵشاد مه‌ریوانی به‌پێی ساڵ نووسیوه، له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌زموونی نووسه‌ری ناوبراو. چیرۆكه‌كانی ئه‌م كتێبه» رۆژانی ژیانم، ره‌ش و سپی، گره‌وی ئینجانه‌یێكی خڕ‌و سیازده گوڵ، چونكه‌كان، پێنج چاوی خوێناوی، ئه‌و كرێكاره‌ی شته خۆڵه‌مێشییه‌كانی ره‌تكرده‌وه، هه‌ڵوێستی جوتیارێكی به‌خشنده.. هتد.» هه‌روه‌ها دراماكانی ناو ئه‌م كتێبه‌ش بریتین له بووكه‌خان، زریان، عه‌ره‌بانه، فایه‌ق سایه‌ق. نووسه‌رو كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی كتێبخانه‌ی چیرۆكی كوردی و نووسینه‌كانم له‌باره‌ی نوێكاری چیرۆكی كوردی، ئه‌مجاره روومكرده دڵشاد مه‌ریوانی، كه ئه‌ویش بێگومان یه‌كێكه له نوێكارانی چیر‌وكی كوردی ده‌یه‌ی حه‌فتاكان. به‌ڵام بۆ لێكۆڵینه‌وه خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی مه‌ریوانی ره‌حمه‌تی وه‌ك چیرۆكه‌كانی سه‌دره‌دین عارف و له‌تیف حامید به‌رزنجی و ئه‌حمه‌د شاكه‌لی ئه‌وه‌نده به‌دوای چیرۆكه‌كاندا نه‌گه‌ڕام، چونكه كۆچیرۆكه‌كانی دڵشاد مه‌ریوانی له‌به‌رده‌ست بوو، كه ساڵی 2013 له‌لایه‌ن برای به‌رێزم د.ئازاد حه‌مه شه‌ریف له ده‌زگای موكوریانی چاپكراوه، به‌ڵام دیسان ئه‌م كۆبه‌رهه‌مه‌ش دڵی تێرنه‌كردم، چونكه ده‌مزانی مه‌ریوانی چه‌ندین چیرۆكی گرنگتری له‌م چیرۆكانه‌ی ناو ئه‌م كۆچیرۆكه هه‌یه، به‌ڵام مخابن برای به‌رێزم د.ئازاد به هه‌چ هۆكارێك بێت كه ره‌نگه ده‌ستی نه‌كه‌وتبن یان به‌دوایاندا نه‌گه‌ڕاوه له كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌دا بۆ من كه‌لێن بوو. كۆی به‌رهه‌مه‌كانی دڵشاد مه‌ریوانی بریتین له »فرمێسك و زه‌رده‌خه‌نه. شیعر 1968، یه‌كه‌م هه‌نگاو. په‌خشان 1973، دڵدارانی شۆرش. چیرۆك 1973، پێشوازی خاوه‌ن شكۆ. ره‌خنه 1973، ببن به‌تیشك. شیعر1976، به‌په‌نجه‌كانم ده‌تبینم. چیرۆك1977، دێر یاسین. چیرۆك 1978، سه‌مفۆنیای وه‌نه‌وشه. شیعر 1980» له دوو شانۆنامه‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه ئه‌وانه‌ش « لانه‌وازان.1973، پردی وڵات. 1974.» خاك - knwe
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure