به‌وهۆیه‌ی كه مره‌بای كاكاوی بازاڕه‌كان له كارگه‌كان دروستده‌كرێن، بۆیه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز مادده‌ی شه‌كری تێدایه، له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه ده‌ده‌ین به دروستكردنی مره‌بای كاكاو له ماڵه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست. كه‌ره‌سته‌كان: 2 په‌رداخ گوێز 1 په‌رداخ خورما نیو په‌رداخ هه‌نگوین 1 په‌رداخ كاكاو كه‌مێك ئاو تامی ڤانێلا شێوازی ئاماده‌كردنی: 1- گرنگی به به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر بده (میكسه‌ر)، سه‌ره‌تا ده‌نكی خورماكه ده‌ربكه‌و بیخه‌ره ناو میكسه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ 2 په‌رداخ گوێزه‌كه‌دا تا جوان ورد ده‌بن. 2- ئێستاش هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تریش تێكه‌ڵی میكسه‌ر بكه تا هه‌موو پێكه‌وه شل ده‌بنه‌وه. 3- له كۆتاییشدا بیخه‌ره ناو شوشه‌ی مره‌باوه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو به‌فرگردا دایبنێ. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure