باری ته‌ندروستی قژ زۆر هیلاكه، له هاویندا خۆر كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ قژ، له زستانیشدا سه‌رما كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ قژ، وشككردنه‌وه به موجه‌فیفه‌و به‌كارهێنانی ئوتو قژ ده‌سوتێنن و بۆ ره‌نگكردنی قژیش مادده‌ی كیمیایی به‌كاردێت، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه خراپه بۆ باری ته‌ندروستی قژ، به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌وه ئارایشتكاران زۆرترین هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ته‌ندروستی قژ، تا به‌رده‌وام قژی سوتاو نوێبكرێته‌وه‌و قژت جوان ببێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئارایشكاران رێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن خانمان كیراتین هه‌ڵبژێرن بۆئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی قژ باشتربێت، قژی بریقه‌دارو ته‌ندروست له‌ئێستادا له‌سه‌ر مۆدێلات باوه، بۆ قژ زیاتر گرنگی به‌كوالێت ده‌درێت، چونكه قژ رووخساری خانمان جوان ده‌كات، بۆیه پێویسته به‌رگری لێبكه‌یت. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌مانكاتدا كیراتینه زۆر ناسكه، ئه‌گه‌ر بێت‌و باش پارێزگای له‌قژت نه‌كه‌یت، ئه‌وا فۆلومه له‌قژدا نامێنێت، واتا له‌كاتێكدا كیراتین بۆ قژت هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی قژت ته‌ندروست بێت و قژت پڕبێت، ده‌بێت باش به‌رگری بكه‌یت تا قژت به‌شێوه‌یه‌كی جوان بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بریقه‌ی قژ كه‌مده‌بێته‌وه‌و سه‌رتاڵه‌كانی قژت ده‌سوتێت ئه‌گه‌ر باش به‌رگری كیراتینه‌كه نه‌كه‌یت، زۆر گرنگیشه بزانیت كه ره‌نگكردنی قژ كیراتین ده‌كوژێت و كیراتین به‌قژته‌وه نامێنێت. خاك – س/ ترێندیتایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure