له چه‌ند جۆری شێرپه‌نجه‌ی پانكریاسدا، جۆرێكیان ته‌نها تایبه‌ته به خانمان. چۆن ئه‌مه ڕووده‌دات له‌كاتێكدا پانكریاس ئه‌ندامێكه زۆر كه‌م ده‌كه‌وێته‌به‌ر كاریگه‌ری هۆڕمۆنه ڕه‌گه‌زییه‌كان؟ ئه‌مجۆره‌ی شێرپه‌نجه‌ی پانكریاس به "كیستی میوسین" ناسراوه‌و زۆر هاوشێوه‌ی جۆره‌كانی تری شێرپه‌نجه‌ی میوسینه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێلكه‌دانی خانمان داده‌نێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر داتای جه‌نه‌تیكی، توێژه‌ران له زانكۆی جێنێڤ و زانكۆی نه‌خۆشخانه‌كانی جێنێڤ له سویس و به‌یارمه‌تی توێژه‌رانی ئه‌مریكی، هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان ئاشكراكردووه. تومۆره‌كه له خانه‌كانی باكتریای ئاوله‌مه‌ییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌م خانانه ده‌چن بۆ ناو ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ. له‌ڕێگه‌ی چوونه‌كه‌یاندا هه‌ندێكیان به‌هه‌ڵه له ئه‌ندامه‌كانی تردا ده‌مێننه‌وه‌و مه‌ترسی شێرپه‌نجه دروستده‌كه‌ن كه 30 ساڵ دواتر ده‌رده‌كه‌وێت. به پۆلێنبه‌ندییه‌كی باشتری ئه‌م تومۆرانه‌و به‌یارمه‌تی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی تومۆره‌كه زۆر وردبینانه‌تر دیاری بكرێت. تومۆره‌كانی میوسینی هێلكه‌دان و پانكریاس له خانمانی 30 بۆ 40 ساڵدا باون. كه شێوه‌ی كیستێكی گه‌وره ده‌گرن كه پڕه له ئاو. زیاتر به نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌رده‌كرێن. 1515%یان پێش نه‌شته‌گه‌ری كیسته‌كه ده‌ته‌قێت كه مه‌ترسیداره‌و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه كه ڕه‌نگه له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری كیمیاییشدا خۆڕاگر بن. خاك – sm
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure