5/10/2019 11:38 PM

‎بیرۆكەی نووسینی هاری پۆتەر لە وێستگەیەكی شەمەندۆفێردا

‎دوای ئەوەی وەك هاووڵاتییەكی ئاسایی بۆ پەیداكردنی كارێك ڕوودەكاتە وڵاتی پورتوگال، (جوان ڕۆڵینگ مۆرای) بە ڕەچەڵەك بەریتانی دەبێتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی و لەو وڵاتە نیشتەجێ دەبێت و دەستبەكار دەبێت، دواتر ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێكی پورتوگالی پێكدەهێنێت و دەبێتە خاوەنی كچێك.

‎توندوتیژی خێزانی و لێدان و دەركردنە دەرەوەی لەلایەن مێردەكەیەوە مۆرای توشی تێكشكان و بێئومێدی دەكات و دوای ساڵێك لەگەڵ كچەكەی روودەكاتەوە بەریتانیا، لەگەڵ گەشتنەوەی دایكی دەمرێت و پاش ٧ ساڵ لە تەواوكردنی زانكۆ بێ ئیشوكار دەمێنێتەوەو توشی بارێكی دەروونی ئاڵۆزو نەخۆشی خەمۆكی دەبێت و بێهیوا دەبێت لە ژیان، چەند جارێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات.

‎ئەو ڕۆژەی مۆرای لە وێستگەیەكی شەمەندۆفێری شاری مانچستەر دانیشتووەو بەنیازی سەردانی لەندەنە، شەمەندۆفێرەكە چوار سەعات دوادەكەوێت، ئەو چاوەڕوانییە دوورودرێژە بیركردنەوەی مۆرای ئاڵۆز دەكات و هەر لەوێدا بڕیاری نووسینی زنجیرەی (هاری پۆتەر) دەدات و رەشنووسی هاری پۆتەر دەبێت بە كتێبێك و دواتر بە زنجیرەو دواتریش بە فیلم.

‎ئێستا جوان ڕۆڵینگ سامانەكەی زیاتر لە ملیارێك دۆلارەو ئەو تاكە خانمە نووسەرە كە بەهۆی نووسینەوە بۆتە ملیاردێرو یەكێكە لە خانمە ناسراوەكانی دنیای ئەدەب.

‎(لە ژیانی هەموو مرۆڤێكدا چەندین بەربەستی بەردین هەیە كە دەتوانرێت و دەبێت تێكبشكێنرێت).

‎ئەمە دروشمی جوان ڕۆڵینگ-ە بۆ ژیان

خاك - كوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved