5/10/2019 11:56 PM

لێكۆڵینەوە لەبارەی سوودەكانی قەوزە

پزیشكان و زانایانی بواری تەندروستی بەردەوامن لەسەر لێكۆڵینەوەی سوودەكانی خواردنی میوەو سەوزە، بەڵام تائێستا بەپێی پێویست لێكۆڵینەوە لەسەر سوودەكانی قەوزە نەكرابوو، لەگەڵ لێكۆڵینەوەی پزیشكان لەسەر سوودەكانی قەوزە دەردەكەوێت كە قەوزە نموونەیەكە لەخواردنە هەرە بەسوودەكانی ناو سروشت.

وەك لەم دواییەدا دەركەوتووە كە زۆرترین سوود لەخواردنەكانی ناو دەریادا وەردەگرین، تائێستا مرۆڤ زۆرترین سوودی لەڤیتامینی سەوزەو میوە وەردەگرت، بەڵام ئێستا بەهۆی لێكۆڵینەوەی پزیشكان دەركەوتووە كە هێندەی سەوزەو زیاتریش مرۆڤ سوود لەڤیتامنەكانی ناو ئاو وەردەگرێت، بەمەش گروپێكی نوێی سوودبەخش دێتە پێشەوە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین.

بۆنموونە قەوزە یەكێكە لەو بەرهەمانەی كە لەناو ئاودا دەڕوێت و زۆر سوودبەخشە، تائێستا زیاتر دەرمانی پزیشكی لەقەوزە دروستكراوە وەك حەپ، هەروەها وەك بەهارات لەناو بازاڕدا دەفرۆشترێت، ئەوەش بێگومان ئاسانكارییە بۆ بەكارهێنان بەهۆی ئەوەی كە بەوشێوەیە لەكارگەكاندا دەستكاری نەكراوەو زۆرترین سوودەكانی قەوزە لەناونەبراون.

نموونەی قەوزە وەك ئەوجۆرە سەوزەیانە دەتوانیت ببینیت كە رەگی نییەو هەروەها گەڵاشی نییە، بۆیە قەوزە زۆرترین هێزو سوودەكانی لەتیشكی خۆر وەردەگرێت، بەوەش وەك جۆرە سەوزەیەكی سەرەكی دەبینرێت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved