به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی Washington ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، دووزمانبوونی منداڵان (واته ئه‌وانه‌ی زمانی دایك و باوكیان یه‌ك نییه) ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به پلان داڕشتن، فێربوون و چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه له‌ناو مێشكی ئه‌م منداڵانه‌دا. كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی دووزمانبوون ئێستاش ئاشكرایه، به‌ڵام ده‌رخستنی كاریگه‌ری ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر منداڵانی خوارووی 11 مانگ (كه هێشتا توانای قسه‌كردنیان نییه) شتێكی نوێیه. لۆبی فرۆنتاڵی منداڵانی دووزمان چالاكتره به‌پێی ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ منداڵانێك كه ته‌نها به یه‌ك زمان گه‌شه‌یان كردووه، له زۆرینه‌ی ناوچه‌ی لۆبی فرۆنتالی مێشكی منداڵانی دووزماندا چالاكییه‌كی زۆرتر به‌رچاو ده‌كه‌وێت. واته ناوچه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ توانای جێبه‌جێكاری مێشك له بواری بڕیاردان، فێربوون، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رو سه‌رنجدان. به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ران، ئه‌م ململانێ زیاده‌یه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دووزمانبوونه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر مێشك، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كاراتركردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی مێشك. به‌ڵام دووزمانبوون له‌هه‌مانكاتدا كه ده‌بێته هۆی چالاكی زیاتری مێشك و گه‌شه‌ی ناوچه‌ی ئامیگدال، كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلی هه‌ستی ئاڵۆزی په‌یوه‌ست به گرفته شاراوه‌كانی زمانی به‌دوادا دێت. شایانی باسه، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له رێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سكه‌نی مێشكی منداڵانی دووزمان له‌كاتی گوێگرتن له یه‌كێك له زمانه‌كاندا ئه‌نجامدراوه. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure