رۆمانی سۆناتای خاچ نووسەری ناسراوی روسی لیۆ تۆڵستۆی نووسیویەتی، ئەردەڵان عەبدوڵڵا لە زمانی ئەڵمانییەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی . لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خاک ئەردەڵان عەبدوڵڵا رایگەیاند: ئەم نۆڤلێتەی تۆڵستۆی یەکێکە لە نۆڤلێتە ناسراوەکانی و لە پاش شاکارە مەزنەکانی " جەنگ و ئاشتی و ئانا کارنینا" لە ساڵی 1890 دا نووسیویەتی، تێیدا کۆمەڵێک مەسەلەی گرنگی وروژاندووە لەوانە : خۆشەویستی، ژنکوشتن، گرنگی موزیک بەسەر مرۆڤەوە، دڵپیسی خێزانی" بەشێکی زۆری ئەو دیالۆگ و بابەتە گرنگانەی کە لەم نۆڤلێتەدا هاتوون، تا ڕادەیەکی زۆر پرسی جیهانین هەتاوەکو ئێستاش کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێوەی دەناڵێنێت. جێگەی ئاماژەیە ئەمە چاپی دووەمی ئەم نۆڤلێتەیە و لەلایەن ناوندنی رەهەند بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە چاپکراوە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure