ڕۆژی سێی ئه‌م مانگه وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان جیابوونه‌وه‌ی چیایه‌كی سه‌هۆڵینی زه‌به‌لاحیان له كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشوور بڵاوكرده‌وه. ئه‌و وێنانه به‌ڕوونی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه تا مانگێك له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژی(20/9)ی ئه‌م ساڵدا ئه‌و چیایه به‌شێك بووه له كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشوور و وه‌ك قڵیشێكی گه‌وره ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له ڕۆژی (25/9) قڵیشه‌كه گه‌وره‌تر بووه و به‌شێكی به‌سته‌ڵه‌كه‌كه له‌شێوه‌ی چیایه‌كی زه‌به‌لاح له كیشوه‌ره‌كه جیابووه‌ته‌وه و له سێی ئه‌م مانگه‌شدا به ته‌واوی له كیشوه‌ره‌كه دووركه‌وتووه‌ته‌وه. زاناكان ده‌ڵێن»ئه‌و لێكجیابوونه‌وه‌ی باسكه سه‌هۆڵینه كه به (Amery) ناسراوه له كیشوه‌ری ئه‌نتاركتیكای سه‌هۆڵبه‌ندان له جه‌مسه‌ری باشوور به‌گه‌وره‌ترین چیای سه‌هۆڵین داده‌نرێت كه له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا له‌جه‌مسه‌ره‌كان جیابووه‌ته‌وه. پانتایی ئه‌و چیا زه‌به‌لاحه(1636) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، كه‌مێك له‌دورگه‌ی ئاسكای سكۆله‌نده بچوكتره و كێشی سه‌هۆڵه‌كه‌ی 315 ته‌ن ده‌بێت. به‌هۆی گه‌وه‌ره‌ییه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن پسپۆڕان و زانایانه‌وه چاودێری ده‌كرێ، چونكه ڕه‌نگه له داهاتوودا مه‌ترسی دروست بكات به تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاویی. دوا چیای سه‌هۆڵی كه له باسكی ئامێری جیابووه‌ته‌وه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بووه كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (9000) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بووه . ئامێری به‌یه‌كێك له‌سێ گه‌وره باسكه سه‌هۆڵینه‌كه‌ی كیشوه‌ری حه‌مسه‌ری باكورداه‌نرێت و كه‌ناڵی سه‌ره‌كی ئاوه‌ڕۆیه له خۆرهه‌ڵاتی كیشوه‌ره‌كه‌دا باسكیش بۆخۆی درێژ بوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئاوكه‌وتووی چه‌ند ڕووبارێكه كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه هوروژم ده‌كه‌ن بۆ ده‌ریا، جیابوونه‌وه‌ی چیا سه‌هۆڵینه‌كانیش وه‌ك ڕووداوێكی سروشتیی و چوونی بۆ ناو ئاوی ئۆقیانووسه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه هوروژمه سه‌هۆڵینه‌كان به‌ره‌و ئۆقیانووسه‌كان چۆن پارێزگاریی له هاوسه‌نگی ژینگه‌یی ده‌كه‌ن له ڕیگه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌هۆڵ دروستی ده‌كه‌ن. جێگه‌ی وتنه ساڵی 2002 پرۆفیسۆر هێلین فریكه‌ر له په‌یمانگای سكریبس بۆ زانستی ئۆقیانووسه‌كان پێشبینی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و چیا سه‌هۆڵینه‌ی كردبوو و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردبوو كه ڕه‌نگه ئه‌و چیایه له نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2015 به ته‌واوی له باسكه‌كه جیابێته‌وه. ئه‌و پرۆفیسۆره له وته‌یه‌كیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد و وتی» هه‌ندێك پێیان وایه چیا سه‌هۆڵینه‌كان وه‌ك ددانی شیریی مناڵان وان زوو بێت یان دره‌نگ ده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌م چیا سه‌هۆڵینه به به‌راورد به ددانی مناڵ وه‌ك كاكیله‌یه‌ك وایه» . وتیشی « دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه من زۆر په‌رۆشم بۆ بینینی ئه‌و ڕووداوه، زانیمان له‌كۆتاییدا ڕووده‌دات ، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی دروست كه‌ی ده‌بێت؟». هێلین ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه ناكرێت ئه‌م ڕووداوه په‌یوه‌ست بكرێت به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه، چونكه زانیاریی مانگه ده‌ستكرده‌كان له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ریخست كه ئه‌و باسكه سه‌هۆڵینه له‌دۆخی هاوسه‌نگیی ژینگه‌ییدایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هاویندا سه‌ر ڕووه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌توێته‌وه. ئه‌و پڕۆفیسۆره ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: هه‌رچه‌نده زۆر شت هه‌یه مایه‌ی نیگه‌رانی بێت له كیشوه‌ری ئه‌نتاركتیكا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك نیگه‌رانمان ناكات سه‌باره‌ت به‌و چیا سه‌هۆڵینه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لقی ئه‌نتاركتیكای ئوستورالی له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و چیا سه‌هۆڵینه ده‌كات بۆ زانینی كاریگه‌ریی ئه‌و چیایه له‌سه‌ر ئوستورالیا و زاناكانیش چه‌ندین ئامێری تایبه‌تیان هه‌یه بۆ پێوانه‌كردنی ئه‌و چیا سه‌هۆڵینه و زانینی ئاستی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی دروستی ده‌كات. هه‌ندێك له‌زانایانی دیكه‌ی بواری زانستی ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كان له‌و بڕوایه‌دان تا چه‌ند ساڵێكی تر ئاستی مه‌ترسییه‌كانی جیابونه‌وه‌ی ئه‌و چیا سه‌هۆڵینه ده‌رناكه‌وێت. سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure