ڕۆمانی سۆناتای خاچ نووسه‌ری ناسراوی روسی لیۆ تۆڵستۆی نووسیویه‌تی، ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی كوردی. ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: ئه‌م نۆڤلێته‌ی تۆڵستۆی یه‌كێكه له نۆڤلێته ناسراوه‌كانی و له پاش شاكاره مه‌زنه‌كانی "جه‌نگ و ئاشتی و ئانا كارنینا" له ساڵی 1890 دا نووسیویه‌تی، تێیدا كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی گرنگی وروژاندووه له‌وانه: خۆشه‌ویستی، ژن كوشتن، گرنگی موزیك به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، دڵپیسی خێزانی" به‌شێكی زۆری ئه‌و دیالۆگ و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه له‌م نۆڤلێته‌دا هاتوون، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پرسی جیهانین هه‌تاوه‌كو ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌مه چاپی دووه‌می ئه‌م نۆڤلێته‌یه‌و له‌لایه‌ن ناوه‌ندنی ڕه‌هه‌ند بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه چاپكراوه. خاك - ثوكميديا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure