كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو به شێوه‌ی چالاكانه بیر له‌و كارانه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. پرسیاركردن له خۆمان واتای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخ و ئامانجه‌كانمانه. پرسیاركردن له خۆمان یارمه‌تیمان ئه‌دات بیربكه‌ینه‌وه‌و له كار‌و ژیانماندا سه‌ركه‌وتوو بین. لێره‌دا پێنج پرسیاری ساده باسده‌كه‌ین كه كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو هه‌موو ڕۆژێك له خۆیانی ده‌كه‌ن: 1- ئایا من له شوێنێكی دروستم؟ ئه‌گه‌ر حه‌زتان بۆ كاره‌كه‌تان نه‌بێت، ئه‌وه‌نده هان نادرێن كه به‌سه‌ر ڕێگرو به‌ربه‌سته‌كانی ژیاندا كه دێنه‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتنتان زاڵببن. ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا هه‌ستتانكرد كه حه‌زتان نییه‌و خه‌ریكن له‌و شوێنه‌ی هه‌ن ده‌سوتێن، له‌وانه‌یه گۆڕانكارییه‌ك پێویست بێت. 2- ئایا له هه‌ڵه‌كانم فێرده‌بم؟ زۆربه‌ی ڕێگه‌كانی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هاوكات پڕن له شكست. به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه ئێوه فێرده‌بن و زۆر به ده‌گمه‌ن هه‌ڵه‌كان دووباره ده‌كه‌نه‌وه. 3- ئایا به به‌رده‌وامی به‌ره‌و پێشكه‌وتن ئه‌ڕۆم؟ دانانی ئامانجی گه‌وره‌ترو هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ریان بكه‌ن، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه حه‌زه‌كه‌تان بۆ كاره‌كه‌تان بپارێزن و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بڕۆن. 4- پلانی من چییه؟ پلان و ستراتیجییه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی وردبین و ده‌قیقتر بن. دابنیشن و نه‌خشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كارانه داڕێژن كه له پێگه‌ی ئێستاتانه‌وه ئه‌تانگه‌یه‌نن به ئامانجه‌كه‌تان. 5- ئایا هێشتا بڕوام هه‌یه كه ده‌توانم ئه‌وكاره ئه‌نجام بده‌م؟ گرنگترین شت له سه‌ركه‌وتن بڕوابوونه به خۆتان و هه‌روه‌ها ئه‌وكاره‌ی هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر خۆتان بڕواتان به خۆتان نه‌بێت كه ئه‌توانن فڵان كار ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانن كه‌سێكی تر ڕازی بكه‌ن كه ئه‌توانن ئه‌وكاره ئه‌نجام بده‌ن. خاك – ئا/ sm
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure