له ماوه‌ی مانگێكدا سه‌ردانی (48) باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌ی حكومی و ناحكومی كراوه‌و رێنمایی پێویستیان دراوه‌تێ و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی سزادراون. لیژنه‌ی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامی سلێمانی، رۆژانه‌و به‌ر‌ده‌وام سه‌ردانی ته‌واوی باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌كانی سنوری سلێمانی به حكومی و ناحكومییه‌وه ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی مانگێكیشدا سه‌ردانی (48) شوێنیان كردووه. هێشوو سه‌باح سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی منداڵان رایگه‌یاند: له سنوری سلێمانیدا (52) دایه‌نگه‌ی ناحكومی و (25)ی حكومی و (43) باخچه‌ی منداڵانی حكومی و (38)ی ناحكومی هه‌یه‌و له‌رێگه‌ی لیژنه‌كه‌مانه‌وه كه نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تێدایه، رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و له‌لایه‌نی ته‌ندروستی و شیاوی شوێنه‌كه‌و خواردنه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه. وتیشی: به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێمان ده‌گات كاره‌كانمان ده‌كه‌ین. وتیشی: رێگه‌ناده‌ین هیچ باخچه‌یه‌كی منداڵان یان دایه‌نگه خواردنی ناته‌ندروست بدات به منداڵان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نی پاكڕاگرتنی چێشتخانه‌و تازه‌یی خواردنه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ بڕی خواردن و ئه‌و شمه‌كانه‌ی به‌كارده‌هێنرێت رێنمایی پێویستیان ده‌ده‌ینێ، به‌نموونه رێگه‌ناده‌ین كه په‌رداخی پلاستیك و مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ به‌كاربهێنن، به‌ڵكو ده‌بێت په‌رداخی كاغه‌زو مه‌نجه‌ڵی فافۆن به‌كاربهێنرێت، له‌كاتی سه‌رپێچیشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ شوێنه‌كه ده‌كرێت یان ئاگادارده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داواش له دایكان و باوكان ده‌كات له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی و هه‌ر تێبینییه‌ك له‌رێگه‌ی ژماره ته‌له‌فونی (07700451212) ئاگاداریان بكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure