چاوه‌كانی تۆ به‌رده‌وام له هاتوچۆدایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌باشی بزانیت ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ت بێڕێزییه به‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌دوێی. هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه چاوتێبڕینی به‌رده‌وام له‌كاتی گوفتوگۆیه‌كی دوورودرێژدا ململانێیه‌كی ده‌روونی له‌نێو زۆربه‌ی كه‌سه‌كان دروستده‌كات. به‌ڵام له ئێستادا ده‌سته‌یه‌ك له لێكۆڵه‌رانی زانكۆی Kyoto له یابان به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه ئه‌مه نه له‌ڕووی بێ به‌زه‌ییه‌وه‌یه نه له‌ڕووی بێڕێزیشه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به گوشارێكی زۆر كه ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌یخاته سه‌ر مێشك. دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی نوێ دژوارتر ده‌بێت له توێژینه‌وه‌یه‌كدا لێكۆڵه‌ران 26 به‌شداربووی به‌جۆشیان خسته‌ژێر چاودێرییه‌وه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی تاقیكاری توانایان له‌ئاست به‌یه‌ك گرێدانه‌وه‌ی وشه جیاوازه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرا.. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ به‌شداربووان دژوارتره كاتێك ئه‌وان له‌كاتی گفتوگۆدا چاو له‌سه‌ر چاوی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان هه‌ڵناگرن. سه‌رچاوه‌ی یه‌كسان له مێشكدا به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه، مێشكی ئێمه له‌كاتی په‌یوه‌ندی گرتن به‌چاو و قسه‌كردنی هاوكات، ناچار ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كی زۆرتر بكات له‌چاو كاتی ئاسایی و ئه‌مه‌ش وا پیشان ده‌دات كه توانای مێشك بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی نوێ و راگرتنی په‌یوه‌ندی چاو، له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كسانه‌وه كه‌ڵك وه‌رگرن. توشی ئاڵۆزی ده‌بیت ئه‌گه‌رچی ئه‌مه توێژینه‌وه‌یه‌كی بچوكه‌و پێویستی به به‌دواداچوون هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی گرتن به‌چاو، مێشك توشی ئالًَۆزی ده‌كات. هه‌ر له ساڵی رابردوودا لێكۆڵه‌رێكی ئیتاڵی پیشانیدا كه چۆن 10 خوله‌ك په‌یوه‌ندی خه‌ستی چاو له‌گه‌ڵ چاو، به‌شداربووان توشی ئاڵۆزی ده‌كات له‌سه‌ر ده‌موچاوی خۆی و ته‌نانه‌ت كه‌سوكاریشی. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure