7/10/2019 06:35 PM

ئاڵوگۆڕەکانی فۆرمی لێو نیشانەی چییە؟


زیاد لە یەک ملیۆن خانەی عەسەبی لە لێودا بوونی هەیە و لە برآورد لەگەڵ سەری پەنجەکان هەستیارییەکی زیاتریان هەیە. کەوابوو ئەبێ به باشی ئاگاداریان لێ بکەین. بەم هۆیەش ئەتوانین بڵێین هەر چەشنە گۆڕانێک کەوا لە لێوەکاندا بەدی دێت نیشانەی بوونی کێشەیەکی جەستەییه و پێویستە پشت گوێی نەخەین. 
١-قەڵەشانی سووچی لێوەکان
کاتێک ئاوی دەم لە سووچی لێوەکان ئەمێنێتەوە ئەبێتە هۆی وشک بوون و دواجار قەڵەشانی ئەم بەشە لە لێو. ئاوی دەم گەر زۆر به لێوەوە بمێنێتەوە ڕێخۆشکەرە بۆ هەو کردنی لێو. 


٢-چرچ بوونی سەرەوەی لێو
ئەم کێشەیە ئەتوانێ هەم هۆکاری جەستەیی هەبێت هەم هۆکاری دەروونی. بۆ نموونه جگەرەکێشان و دڵەڕاوکە. کەوابوو هەوڵ بدەن ئەم عادەتانه لە خۆتان دوور بخەنەوە.
٣-ماسینی لێوەکان
ماسینی لێو ئەتوانێ نیشانەی دژکردەوەیەکی ئالەرژیک بێت. گەر زانیتان پاش کەڵک وەرگرتن لە کرێم یان مادەیەکی جوانکاری تایبەت، لێوتان ئەماسێ، ئیتر بەکاری مەهێنن و گەر ئەم کێشەیە بەردەوام بوو سەردانی پزیشک بکەن. 
٤-دروست بوونی خاڵی ڕەش لەسەر لێوەکان
هایپرپیگمنیەیشن، واتە بەرزبوونەوەی خانە ڕەنگییەکانی پێست، نەخۆشییەکی ناسراوە کە ئەتوانێ ببێتە هۆی دروست بوونی خاڵ ڕەش لەسەر پێست. ئەم خاڵانه جگە لە لێو، لەسەر گۆنا و لووت و ناوچاویش دروست ئەبێت. خۆریش ئەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ دروست بوونی ئەم خاڵانه و لە کاتی ئاوەها دا، پشکنینی پزیشکی بۆ دڵنیا بوون لەوەیکە تووشی شێرپەنجەی پێست نەهاتووین زۆر پێویستە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved