7/10/2019 06:39 PM

تیشکی خۆر تەندروستی جەستەمان بەرز ئەکاتەوە

تیشکی خۆر لەوانەیە سووتانەوەی پێست و ئێشی چاومان بخاتەوە یاد. بەڵام ئەم بابەتانه کاتێک ڕوو ئەدەن کە به ماوەیەکی زۆر لە ژێر تیشکی خۆردا بین. گەر به ڕادەی پێویست تیشکی خۆر بەر جەستەمان بکەوێت، سوودێکی یەکجار زۆره بۆ تەندروستیمان ئەبێت. لە درێژەدا ئاماژە به چەند دانەیان ئەکەین. 
١-بەرزبوونەوەی ڤیتامین D لە لەشدا
تیشکی سەروو وەنەوشەیی یارمەتی لەش ئەدات بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامین D. ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستی ئێسک، خانەکانی خوێن و سیستەمی بەرگری لەش زۆر بەسوودە. 
٢-تەندروستی سووڕی خەو-بێداری
چاوی مرۆڤ بۆ ڕێکخستنی کاتژمێری بیۆلۆژیکی لەش، پێویستی بە تیشکی خۆر هەیە. تیشکی خۆر لە ڕێگەی دابەزاندنی ڕادەی سترێس، یارمەتی مرۆڤ ئەدات تا شەوانە به ئاسانی خەوی لێ بکەوێت. 
٣-تەندروستی چاو
تیشکی خۆر به تایبەت لە کاتی مێرمناڵیدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی و بەهێز بوونی بینایی چاو هەیە. بەڵام ئەبێ ئەوەش بزانین گەر به ماویەکی زۆر لە ژێر تیشکی خۆردا بین و چاویلکەی دژە خۆر لە چاو نەکەین، تەندروستی چاو تووشی مەترسی ئەبێت. 
٤-تەندروستی دەروونی
تیشکی خۆر یارمەتی لەش ئەدات  بۆ بەرهەمهێنانی "سێرۆتۆنین" کە ئەبێتە هۆی ئارامی و لەناوچوونی دڵەڕاوکە و هەروەها خەمۆکی. 
بەڵام بۆ ئەوەی ئەم سەرچاوە گرنگە واتە تیشکی خۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیمان دانەنێت، ئەبێ خۆ بپارێزین لە مانەوەی زۆر لە ژێر ئەم تیشکە و بەردەوام کرێم و چاویلکەی دژەخۆر بەکار بهێنین.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved