10/10/2019 06:20 PM

پێنج خوشک، رۆمانێکی هاوچەرخی ژنانی کورد

رۆمانی (پێنج خوشک رۆمانێکی هاوچەرخی ژنانی کورد) نووسینی کیت ئەندرسن و وەرگێڕانی شیرین فایەق ساڵح، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
پێنج خوشک لەگوندێکی کوردیی بچووکی نەریتیدا پەروەدەکراون، بەهۆی شەڕەوە لەماڵی خۆیان وەدەردەنرێن. دونیان پەیوەندیدەکەن بە کوردە خەباتگێڕەکانەوە بۆ بەرگریکردن لەنیشتمانە دێرینەکەیان، لەدژی سوپا سەردەمییەکانی وڵاتە بەهێزەکانی دەوروبەریان. ئەوانی تر لەگەڵ خێزانەکەیاندا هەڵدێن بۆلای خزم و کەسیان لەو نزیکانە.
لەپێشەکی کتێبەکەدا کە وەرگێڕ نووسیووێتی: هاتووە: سەرەتا من هیچ زانیارییەکم لەبارەی کتێبی پێنج خوشکەوە نەبوو، نەشمبیستبوو کە رۆمانێکی وەها جوان لەسەر ژنانی کوردی باکوری کوردستان و دابونەریتیان نووسراوە. رۆژێک لەمیانی باسی کتێب و نووسین و خوێندنەوەدا لەگەڵ خوشکی ئازیزم کافیەخان، هاتە سەر باسی ئەو کتێبە قەشەنگەی کە لەبارەی ژنانی باکوری کوردستانەوە نووسراوە، ئەویش زۆر زانیاری نەبوو لەسەری، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە هاوڕێیەکی دانیمارکی وەریگێڕاوەتە سەر زمانەکەی خۆی، ئەو برادەرە زۆر مەبەستی بووە کە چیرۆکێکی لەو شێوەیە هاوچەرخ، لەسەر ژنانی کورد بدۆزێتەوەو وەریگێڕێت بۆ سەر زمانەکەی خۆی و لەبەر ئەوەشی کە لەخودی نووسەرە ئەمریکییەکەوە زانیوێتی کە چیرۆکەکە راستییە، نووسەرەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەباکوری کوردستان لەناو گوندنشینەکاندا ژیاوە. دوای وتوێژکردن لەبارەی کتێبەکەوە گەیشتینە ئەو بڕوایە کە ئەگەر بیانییەک ئەوەندە ئەو چیرۆکەی مەبەست بێت وەریگێڕێت بۆ سەر زمانەکەی خۆی ئەبێ ئێمەی ژنانی کورد چیبکەین. پەیوەندیمکرد بەکچەکەمەوە لەیەمریکاو داوام لێکرد بۆمی پەیەدا بکات، ئەویش خێرا لەڕێی ئەمازۆنەوە کتێبەکەی دۆزییەوەو بۆی ناردم، هەر ئەویش لەڕێی ئیمەیڵەوە یەکەم پەیوەندی بەنووسەرەکەیەوە کرد. دوای خوێندنەوەی هەستمکرد کە رۆمانەکە شایانی ئەوەیە لەگەڵ ژنانی کورددا بەشیبکەم.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved