12/10/2019 09:55 PM

كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك ئامادەباشییەك بۆ وەرزی زستان، چاكسازی لە غازی سروشتی كێڵگەی كۆڕمۆر دەكرێت و بەمەش بۆ ماوەی هەفتەیەك كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم هاووڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا ئاگاداركراونەتەوە كە لە رۆژانی 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا غاز بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەكو ئامادەباشییەك بۆ وەرزی زستان هەڵدەستێت بە چاكسازی لە سیستمی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆڕمۆر، بەمەش بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 450 مێگاوات كەمدەكات.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی كارەبا هاوبەشانی دڵنیادەكاتەوە لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانەو تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەم پڕۆژەیە كەمترین كاریگەری لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved