كاترین زیتا جۆنز نازداری سینه‌مای جیهانی سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به گروپی سه‌مای مه‌یاسی لوبنانی‌و به كۆمێنتێك بۆچوون‌و سه‌رسامی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ربڕی كه ڤیدیۆی سه‌مای گروپه‌كه‌ی تێدا بڵاوكرابۆوه. ڤیدیۆكه له ماڵپه‌ڕی (Dancersrn) بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به ڤیدیۆ‌و چالاكی گروپه سه‌ماكاره‌كانی جیهان. ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی گروپی مه‌یاسیش تایبه‌ته به تابلۆیه‌كی سه‌ما كه له به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب تایلێنت پێشكه‌شیان كردووه‌و لیژنه‌ی به‌رنامه‌كه‌شیان سه‌رسام كردووه. كاترین له كۆمێنته‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه گروپی مه‌یاس له سه‌ماكه‌یاندا، هاوڕێكی‌و هاوئاهه‌نگییه‌كی زۆر وردیان هه‌یه له جوڵه‌ی جه‌سته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سه‌ماكاره‌كان زۆرن، به‌ڵام كارلێكێكی زۆر جوانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا‌و له‌گه‌ڵ میوزیكی تایبه‌ت به سه‌ماكه‌شدا. كاترین ده‌ڵێ: ئێمه ته‌نیا یه‌ك ده‌ستمان هه‌یه تا سه‌مای پێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ڤیدیۆیه كێشه‌ی كه‌میی ده‌ستی چاره‌سه‌ر كردووه. له كۆتاییدا هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ گروپه‌كه ده‌خوازێت.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure