فلمی شه‌وێكی ده‌ره‌كی كه به‌رهه‌می میسره خه‌ڵاتی باشترین فلمی درامی له فێستڤاڵی سینه‌مایی مالمۆی عه‌ره‌بی وه‌رگرت كه له سوید به‌ڕێوه‌چوو، فلمه‌كه‌ش له ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵایه. فلمه‌كه هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان مونا هه‌لا، كه‌ریم قاسم، شه‌ریف ئه‌لده‌سوقی، ئه‌حمه‌د مالك، عه‌مرو عابد و به‌سمه رۆڵی تێدا ده‌بینن، چیرۆكی فلمه‌كه باسی ده‌رهێنه‌رێكی لاو ده‌كات كه به‌ربه‌ست‌و ئاسته‌نگی زۆر دێته ڕێی بۆ دروست كردنی فلمێك، به‌ڵام به رێكه‌وت تووشی ده‌بێت به كچێكی سه‌رجاده‌و شۆفێری تاكسییه‌كه‌وه، ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی سه‌ركێشی‌و رووداوی جۆراوجۆریان به‌سه‌ر دێت. ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌فیان ئه‌كته‌ری تونسی له فلمی فه‌توا-دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی وه‌رگرت‌و فاتیمه عاتیف له فلمی ئمباركه-دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی بۆ خۆی برد. فێستڤاڵی مالمۆ له ساڵی 2011 ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ گرنگیدان‌و بره‌ودان به سینه‌مای عه‌ره‌بی ئه‌مساڵیش به كۆمه‌ڵێك فلم‌و كورته فلم‌و فلمی دۆكیومێنتاری كۆتایی به خولی نۆیه‌می هێنا. رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure