توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات ئه‌و خوێندكارانه‌ی زوو ده‌خه‌ون نمره‌ی باشتر به‌ده‌ست ده‌هێنن توێژه‌ره‌وه‌كانی په‌یمانگای ماساچوتس (MIT) له ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه زوو ده‌خه‌ون زۆربه‌یان نمره‌ی باش به‌ده‌ست ده‌هێنن‌و له‌دواجاریشدا سه‌ركه‌وتووترده‌بن. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ش له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه كه تیمێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانگایه به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر( كانا ئۆكانۆ) پسپۆڕی ده‌روونناسیی و جۆن گابریلیی مامۆستای ئه‌و زانكۆیه ئه‌نجامیان داوه و ده‌ره‌نجامه‌كشی له كۆنفرانسێكی په‌یمانگاكه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا. به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی 100 خوێندكاری زانكۆ به‌شدارییان تێداكردووه ده‌ركه‌وتووه ناوه‌ندی نمره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه زووتر ده‌خه‌ون‌و به‌شی پێویست ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ن زۆر باشتر بووه له‌وانه‌ی تا دره‌نگانی شه‌و ده‌مێننه‌وه و كۆشش ده‌كه‌ن. توێژینه‌وه‌كه‌ش له ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌ندێكی وه‌رزشییه‌وه كراوه كه خوێندكاره به‌شداربووه‌كان به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی وه‌رزێكی ته‌واوی خوێندن له ده‌ستیاندا بووه. ده‌ستبه‌نده وه‌رزشییه‌كه به‌رده‌وام و به وردی هه‌موو چالاكییه‌كانی خوێندكاره‌كانی تۆمار كردووه. هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌رنج دراوه زۆر له‌و خوێندكارانه‌ی به‌شی پێویست خه‌وتوون، به‌ڵام شه‌و دره‌نگ خه‌وتوون و به‌یانیان دره‌نگ هه‌ستاون ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان زۆر خراپ بووه. توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن» ئه‌و نه‌ریته هه‌ڵه‌یه كه هه‌ندێك خوێندكار ده‌یگرێته‌به‌ر كه تا دره‌نگی شه‌و داده‌نیشێت و هیچ پشوویه‌ك به مێشك و جه‌سته‌ی نادات، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا نه‌توانێت به ته‌واوی وه‌ڵام بداته‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نمره‌كانی زۆر خراپ بێت له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی كه كاتی خۆیان ڕێك ده‌خه‌ن شه‌وان له سه‌عات 10 بۆ یانزه ده‌خه‌ون هه‌میشه نمره‌ی باشیان هه‌یه و له خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوون. هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه زۆر له خوێندكاران شه‌وانی تاقیكردنه‌وه دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌شیانه هه‌ر ناخه‌وێت، ئه‌مانه بۆ ڕۆژ دوایی له تاقیكردنه‌وه‌دا نمره‌ی خراپ به‌ده‌ست دێنن و وه‌ك ئه‌وانه ده‌بن كه هه‌میشه شه‌و دره‌نگ ده‌خه‌ون.
النقطة العلمیة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure