د. مه‌دیحه سۆفی* جه‌مسه‌ری سه‌هۆڵبه‌ندانی باشور كه به( ئه‌نتئارتیكا ) ش ناوده‌برێت، بریتیه له‌و كیشوه‌ره سه‌هۆڵبه‌ندانه‌ی، به‌هۆی سه‌ختی گه‌یشتن پێی دوا كیشوه‌ر بوو كه دۆزرایه‌وه، ئه‌م كیشوه‌ره له‌به‌ر بوونی به‌سته‌ڵه‌ك و نزمی پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌یه‌وه شیاوی ژیان و نیشته‌جێبوون نیه و نابێ، ڕوبه‌ری ئه‌م كیشوه‌ره له هاویندا نزیكه‌ی چوارده ملیۆن كیلۆمه‌تر دوجایه، و له زستاندا ڕوبه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی به‌ستنی ئاوی ده‌ریاكه‌وه، ده‌بێته دووئه‌وه‌نده‌ی و نزیكه‌ی سی ملیۆن كیلۆمه‌تر دوجا، مه‌ودایه‌كی زۆر دووری هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته سنووریه‌كانیدا. سه‌هۆڵبه‌ندانی باكور و باشور، چه‌ند له‌یه‌كچوویه‌ك پێكه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام جیاوازیشیان هه‌یه، له‌سه‌هۆڵبه‌ندانی باكور كه به ئاركتك ناوده‌برێت، ژینگه‌ی ژیانی ورچه‌كانه، ئه‌و گیانداره‌ی، له ژینگه‌ی پله‌ی ژێر سفری سه‌دیدا ده‌توانێ بگوزه‌رێ و زاوزێ بكا و نێچیری خۆی په‌یدا بكات، جگه له‌وه‌ی جه‌مسه‌ری ئه‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه ده‌ریایه‌كی به‌ستووی سه‌هۆڵبه‌ندانه، واته ڕوبه‌ری وشكایی كه‌مه‌و چه‌ند گروپێكی كه‌می نه‌ته‌وایه‌تی تێدا ده‌ژی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س ده‌بێ، به پێچه‌وانه‌وه سه‌هۆڵبه‌ندانی باشور، كه به ئه‌نتئاركتك ناوده‌برێت، ژینگه‌ی گیانداری به‌تریقه ( په‌نگوین )، به‌تریق گیاندارێكی وشكاویه و زیاتر له سه‌هۆڵبه‌ندانی باشور ده‌ژین، جگه له‌وه‌ی كیشوه‌رێكی داپۆشراو به سه‌هۆڵه، هیچ سه‌رنشینێكی وه‌كو دانیشوانی له‌سه‌ر نیه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كۆمه‌ڵێ سه‌نته‌ر و ناوه‌ندی لێكوڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستیه، كه به‌دواداچوون بۆ پله‌ی گه‌رمی‌و گۆرانی كه‌شوهه‌وا و زۆر ورده‌كاری په‌یوه‌ست به‌و سه‌هۆڵبه‌ندانه ده‌كات ، جگه له‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له سه‌هۆڵبه‌ندانی باشور زۆر زیاتر له ژێر سفره‌وه‌یه و ده‌گاته نزیكه‌ی ٨٠ پله‌ی ژێر سفره‌وه، وه‌لێ له سه‌هۆڵبه‌ندانی باكور پله‌ی گه‌رمی هه‌ر تا ٥٠ پله‌ی ژێر سفر ده‌بێ. گۆرانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونه‌وه‌ی گلۆبالی گۆی زه‌وی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌هۆڵبه‌ندانی باكور زیاتره و شاره‌زایان وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی بیست ساڵی داهاتوودا، كه‌شتیه‌كان به‌ئاسانی بتوانن هاتوچۆی تێدا بكه‌ن، ئه‌م دیارده‌یه بۆ وڵاته‌كانی هاوسنووری ئه‌م ناوچه‌یه دڵخۆشكه‌ره، چونكه سسه‌هۆڵبه‌ندانی باكور ڕێژه‌یه‌كی زۆری له وزه و كه‌ره‌سته‌ی خاو و كان و كانزای تێدایه و له‌ئێستادا مشت‌ومڕ و بگره‌وبه‌رده‌ی به‌ركه‌وتنی ئه‌و ناوچانه به پێی یاسای ده‌ریای نیوده‌وڵه‌تی، هه‌موو وڵاته هاوسنووره‌كانی به‌سته‌ڵه‌كی باكوری گرتووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی باشور به‌و شێوه‌یه نیه، ئه‌گه‌رچی له سه‌هۆڵبه‌ندانی باشوریش بڕێكی زۆر له وزه و كه‌سته‌ی خاو كان و كانزا هه‌ن؛ به‌ڵام به پێی گرێبه‌ستی ساڵی ١٩٥٩، سه‌هۆڵبه‌ندانی باشور ته‌نها بۆ كاری توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاڵوگۆری زانیاری و له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ بواری ئاشتی ته‌رخان ده‌كرێ، واته له هیچ كاتێكدا ناتوانرێ ئه‌م كیشوه‌ره‌ی جگه بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاشتیانه، بۆ هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی و هاوچه‌شنه‌كانی به‌كار بهێنرێت. ئه‌وه‌ی زیاتر هاوبه‌شه له نیوانیاندا ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كه بڕێكی زۆر له ئاوی شیرین له شێوه‌ی سه‌هۆڵ له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌م كیشوه‌ره، واته كیشوه‌ری باشور، له‌به‌ر هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌ختی جوگرافیه‌كه‌یه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته باشوری هێڵی پانی ٦٠ و ساردترین جیگای سه‌ر گۆی زه‌ویه و پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌شتا پله‌ی ژیر سفره‌وه، زۆر دره‌نگ دۆزرایه‌وه، سه‌ره‌تای هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه و پشكنینی ئه‌م كیشوه‌ره له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه ده‌ستی پێكرد، له ساڵی ١٧٧٢ دا جێمس كوكی ده‌ریاوانی به‌ڕیتانی بۆ یه‌كه‌م جار هه‌وڵیدا به‌ره‌و ئه‌و كیشوه‌ره بكه‌وێته‌ڕێ، به‌ڵام له‌هه‌ر هه‌وڵێكدا به‌هۆی بوونی خشتی سه‌هۆڵ و شخته‌وه نه‌یده‌توانی پشكنینه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و ده‌گه‌ڕایه‌وه، له ساڵی ١٨٤٠ دا ده‌ریاوانی فه‌ڕه‌نسی دومۆند دیورڤیله گه‌یشته كه‌ناری ئه‌و كیشوه‌ره و به‌شێكی له‌و كه‌ناره‌ی به ناوی ژنه‌كه‌یه‌وه ( ئادێلی ) ناونا، دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناره‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره نزیكه‌ی سه‌د ساڵی خایاند و به‌رده‌وام تیمی گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی به‌شێكی نوێی ئه‌م كیشوه‌ره به‌رده‌وام بوو، له ساڵی ١٩١١ دا تیمی ده‌ریاوانێكی نه‌رویجی به‌ناوی ئه‌مۆندسن بۆ یه‌كه‌م جار گه‌یشتنه چه‌قی جوگرافیای ئه‌وێ و له چوارده‌ی دیسه‌مبه‌ردا ئاڵای نه‌رویجیان له‌وێدا هه‌ڵدا، مانگێك پاشتر تیمێكی به‌ڕیتانی به پێشڕه‌وی سكۆت گه‌یشتنه سه‌ر كیشوه‌ره‌كه و له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌هۆی سه‌رما و برسێتیه‌وه و بیست كیلۆمه‌تر پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست سكۆت و تیمه‌كه‌ی به‌رگه‌یان نه‌گرت و ماڵئاواییان كرد. له ئێستادا زانیاریه‌كی زۆرتر له‌باره‌ی ئه‌م جه‌مسه‌ره‌وه هه‌یه، ٩٨٪ ی ئه‌م كیشوه‌ره به سه‌هۆڵ داپۆشراوه و له هه‌ندێ شوێندا به قوڵایی چوار هه‌زار مه‌تر ده‌بێت و ڕێژه‌ی ٨٠٪ ی ئاوی شێرینی جیهان پێك دێنێت، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌ته‌لایت و ده‌زگاكانی ناساوه ئاشكرا بوونه، جوگرافیای ژێر ئه‌و چینه سه‌هۆڵبه‌ندانه ڕوپێوێكی ته‌خت نیه، به‌ڵكو چه‌نده‌ها به‌رزایی و چیای تێدایه كه به‌رزاییه‌كه‌یان له نێوان سێ هه‌زار تا پێنج هه‌زار مه‌تر ده‌بێ. ئه‌م كیشوه‌ره شیاوی ژیان نیه، ته‌نها چه‌نده‌ها هه‌زار زانا و پسپۆر و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی تێدایه كه به‌دوای نهێنیه‌كانی ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌م شوێنه‌دا ده‌گه‌ڕێن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا و جیۆلۆجی و جوگرافی و بایۆلۆژی و چینی ئۆزۆن و فه‌له‌كناسی و زۆریترن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه حه‌وت ده‌وڵه‌ت داواكاری پشكی خۆیان له خاوه‌ندارێتی ئه‌م كیشوه‌ره كردووه، له‌وانه فه‌ڕه‌نسا، نیوزله‌نده، به‌ریتانیا، نه‌رویج، شیللی، ئه‌رجه‌نتین و ئوستورالیا، داواكاری پشكی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، یا له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافیه؛ وه‌كو شیلی و ئه‌رجه‌نتین، یا له‌سه‌ر بنه‌مای دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌ره‌كه‌یه؛ وه‌كو به‌ڕیتانیا، فه‌ڕه‌نسا، نه‌رویج، بۆ ڕاگرتنی ئارامی و بوونی ڕێسایه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاریانه، له ساڵی ١٩٥٩ دا له میانه‌ی نووسینه‌وه‌ی گرێبه‌ستێك له واشنتن به ناوی گرێبه‌ستی ئه‌نتئاركتك، ئه‌م كێشه‌یه هه‌ڵپه‌سێررا و بێ ده‌نگ كرا. هه‌ر له‌و كاته‌ش بڕیاردرا؛ كه ئه‌م كیشوه‌ره هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی و ئه‌تۆمی تێدا نه‌كرێ، نه ئه‌تۆمی تێدا بپیتێنرێ، نه تاقیبكرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها كاری شارستانی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی تێدا جێ‌نشین بێ، چاودێری كردنی چینی ئۆزۆن له لایه‌ن ناساوه، یه‌كێكه له كاره‌كانی ئه‌م سه‌نته‌رانه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره وه‌كو ئه‌رشیفی كه‌شوهه‌وای پێشتر وایه، له ڕێگای وه‌رگرتنی نمونه‌ی سه‌هۆڵ له قوڵایی چینه‌كانی ئه‌و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌دا، ده‌توانن له توێی ئه‌و گازانه‌ی له سه‌هۆڵه‌كه‌دا هه‌یه، ڕێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بخه‌مڵێنرێ. *هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure