ئاماده‌کردنی:سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان داره‌به‌ن یا داری قه‌زوان ، خۆڕسكه له كوردوستاندا له قه‌د پاڵی شاخه‌كان ڕواوه ، له كۆنه‌وه خه‌ڵك سودیان له قه‌زوان وه‌رگرتووه ، وه‌ك جۆڕێك له چه‌ره‌س بۆ شه‌وچه‌ره ، هه‌ندێ جاریش سوێر كراوه تا توێكڵه‌كه‌ی ناسك بێته‌وه ، تا ئازاری دان نه‌دات . هه‌روه‌ها قه‌زوان كراراوه به ته‌زبیح بۆ جوانی و مه‌راسیمه ئاینیه‌كان به‌كار هاتووه. به‌ڵام سودی سه‌ره‌كی داره‌به‌ن بنێشت بووه به ئێست شه‌وه .خه‌ڵكی گونده‌كان ده‌ره‌به‌نه‌كانیان له نێو خۆیاندا به‌ش كردووه ، له‌دوای باران بڕان ، ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زای بنێشت كردنن . له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه داره‌به‌نی لێیه ڕه‌قان و به‌رده‌ڵانه له و شوێنه‌ی گڵی لێ بێت ، قوڕ ده‌گرنه‌وه . دواتر به وڵاخ و كۆڵ ده‌یبه‌نه لای داره‌به‌نه‌كان، جا به‌هۆی ته‌شوێیه‌كی ئاسن ، قه‌دو لقه گه‌وره‌كانی داره‌به‌نه‌كه بریندار ده‌كه‌ن ، دواتر كۆجیله له قوڕ درووست ده‌كه‌ن ، له ژێر هه‌ر برینێكدا ، كۆجیله‌یه‌ك ، ده‌لكێنن به قه‌دی داره به‌نه‌وه ، بێگومان خه‌ڵكی شاره‌زاو به ئه‌زموون ده‌زانێ ، چۆن وچه‌ند و له‌كوێی داره‌كه بریندار بكا‌و كۆجیله‌ی پێوه نێ . بنێشت واته بنێشته تاڵ شیله‌یه‌كه له قه‌دی داره به‌ندا یه ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له داری لاسیك ، یان ته‌ربه‌نتین له دار سنه‌وبه‌ر ده‌گیرێ ، دێته ده‌رێو ده‌چێته كۆجیله‌كانه‌وه . ئه‌وه‌ی خه‌ریكی بنێشت كردن بێت ، به‌رده‌وام سه‌ردانی داره‌كان ده‌كات تا ئه‌گه‌ر كۆجیله‌یه‌ك پڕبوو ، ئه‌وا بنێشته‌كه‌ی لێده‌ربێنێ ، خۆ ئه‌گه‌ر كۆجیله‌یه‌ك شكا یان كه‌وت ، له‌جیاتی دانه‌یه‌كی تر دانێ . بنێشته تاڵ كۆده‌كرێته‌وه و به‌هۆی هێڵه‌ك ده‌پاڵێورێ و ده‌كرێته ده‌به یان ته‌نه‌كه‌وه ، دواتر له‌بازاڕدا ، وه‌ك كاڵایه‌كی گران به‌ها به‌كیلۆ ده‌فرۆشرێت . بنێشته تاڵ وه‌ك ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری برین و هه‌وكردنی به‌شه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ده‌مه‌وه تا كۆتایی به‌سوده . هه‌روا له گه‌ڵ بڕێك ئاودا ده‌كوڵێنرێت به‌شاره‌زایی ، ده‌بێته بنێشتی شیرین ، كه لای خۆمان به بنێشتی كوردی ناسراوه . بنێشتی كوردی بۆ چالاك كردنی هه‌رس و هاندانی ڕژێنه‌ی لیك به‌سوده . و خه‌ڵك به‌كاری دێنن هه‌روا بۆ چالاك كردنی ماسولكه‌كانی گوپ و شه‌ویلگه و زیاد كردنی ته‌وژمی خوێن تیایاندا . وه نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م . هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ئاوه‌ی له كوڵاندنی بنێشته تاڵ‌دا به‌كاردێت به‌سوده بۆ نه‌هێشتنی غازه‌كانی ناو گه‌ده ، هه‌وكردنی له‌وزه‌ته‌ین ، قوڕگ و پوك و لوت ،وه كلۆر نه‌بوونی دانه‌كان ، وه‌ڕێكخستنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان . زینده‌وه‌رانی تریش سود له بنێشته تاڵ ده‌بینن ، بینراوه كه ،كه‌و قاچ و باڵی شكاوی خۆی پێتیمار كردووه ، چاكیش بۆته‌وه . ئێستا بێجگه له بنێشتی سروشتی ،كه هه‌ندێ كارگه به‌تێكه‌ڵكردنی تام وبۆنی جۆراو جۆر و پێچانه‌وه‌ی به كاغه‌زو قتوی ڕه‌نگا وڕه‌نگ ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه. چه‌ندین پێكهاته‌ی كیمیایی ، هاوشێوه‌ی بنێشت درووست كراوه ، كه تێچووی زۆر كه‌متره له سروشتیه‌كه ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌مانه زیانی ته‌ندرووستی هه‌یه ، بۆیه ئه‌ركی لایه‌نه ته‌ندروستیه‌كانه كه نه‌هێڵن ئه‌وانه بێنه بازاڕه‌كانه‌وه . زیانی خراپی بنێشت له‌كاتی فڕێدانیدایه ، چونكه ده‌لكێ به‌و شوێنه‌وه كه لێی فڕێ ده‌درێت و به‌ئاسانی لێ نابێته‌وه ، هه‌روا ده‌بێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی چڵك وپیسی له خۆی و دیمه‌نێكی ناشرین ده‌به‌خشێ . هیوام وایه چیتر خه‌ڵك نامه‌سئولانه نه‌ڕواننه به‌رپێی خۆیان و بنێشته‌كانیان فڕێ نه‌ده‌نه سه‌ر ڕێگا و ناو شوێنه گشتیه‌كان . به‌ئه‌ركی نه‌زانن ، بیخه‌نه شوێنه‌كانی فڕێدانی خاشاكه‌وه . تا ڕاخه‌رو مه‌ڕمه‌ڕ و كاشی شوێنه گشتیه‌كان ناشرین نه‌بن .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure