بادەمی هیندی زۆتر بە تامە شیرینەکەی باناوبانگە. بەڵام کۆمەڵێک سوودی تایبەتی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان ئەکەین ١- پێست ئەگەشێنێتەوە بادەمی هیندی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مس و ئەنتی ئۆکسیدەنتە کە هەردوکیان بۆ پێست بەسوودن. ئەنتی ئوکسیدەنت نیشانەکانی پیری لەناو ئەبات و "مس"ـیش لەگەڵ باقی ئەنزیمەکان، کۆلاژن بەرهەم ئەهێنن کە ئەبێته هۆی نەرم بوونی پێست. ٢-ئێسک بەهێز ئەکات خواردنی تەنها 28 گرام بادەمی هیندی 30%ـی مس و 20%ـی مانیزیۆمی پێویستی ڕۆژانەی جەستە دابین ئەکات. مس ئەبێته هۆی گەشەسەندنی ئێسک و مانیزیۆمیش به ڕاکێشانی کالسیۆم، مەترسی تووشبوون به نەرمی ئێسک کەم ئەکاتەوە. ٣-تەندروستی چاو ئەپارێزێت بادەمی هیندی پڕە لە "لۆتئین" و "زیئاگزانتین". ئەم ئەنتی ئۆکسیدەنتانه بۆ تەندروستی چاو زۆر بەسوودن. هەروەها زیئاگزانتین چاو لە بەرامبەر تیشکی سەروو وەنەوشەییدا ئەپارێزێت. ٤-تەندروستی ددان ئەپارێزێت یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین پێکهاتەکانی بادەمی هیندی، "ئاسید ئاناکاردیک"ـە. ئەم ئاسیدە ئەتوانێ بەکتریای گرام-پۆزیتیڤ کە ئەبنه هۆی خورانەوەی ددان، لەناو ببات. ٥-کۆنترۆڵی کێشی جەستە ئاسانتر ئەکات هەندێک کەس لایان وایه خواردنی بادەم و گوێز و ئەم جۆرە خۆراکانه کێشی جەستە بەرز ئەکاتەوە. بەڵام ئەم بۆچوونه هەڵەیه. بۆ نموونه بادەمی هیندی خاوەنی چەورییەکی تەندروسته و ئەو مانیزیۆمەی لە پێکهاتەی بادەمی هیندی دایە بۆ ڕێکخستنی میتابۆلیزمی چەوری و کاربۆهیدراتەکان لە جەستەدا پێویستە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure