16/10/2019 05:34 PM

گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نووسینی (عبدالهادی عباس)و وەرگێڕانی (مەحمود قەرەداغی)یە، لەزنجیرە بڵاوکراوەکانی بەشی راگەیاندن و رووناکبیریی مەڵبەندی 1ی ریکخستنی سلێمانی (ی. ن. ک)ە.
لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: یەکێ لەو دەردو دیاردە زەق و ئاشکرایانەی ئەمڕۆ لەدنیای سەرمایەداریی و بلۆکی سۆشیالیستی جاران و بگرە لەوڵاتانی جیهانی سێهەم و تازە رزگاربووشدا سەرنج ئەدرێت تەشەنەکردنی (گەندەڵی سیاسی و ئیداری و دارایی)یە کە شارەزایان چواندوویانە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی (تاعون و ئایدز) کە دەبێتە مایەی قڕتێخستنی کۆمەڵ و هەڕەشە لەبوون و مانەوەیان دەکات. (گەندەڵی) بەچەمکە گشتییەکەی بریتییە لەهەوڵدانی خەڵکی دەسەڵاتدار لەبۆخستنەگەڕی (دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری و سامانی گشتی کۆمەڵ).

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved