16/10/2019 08:41 PM

یه‌كه‌مه‌كان داده‌مه‌زرێن

ڕۆژى 16ی ئۆكتۆبەری 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوویەوە.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بابەتی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان كراوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦.

دواتر بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەیەكی دەربارەی بە بازاڕكردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو. 

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی چەند گرفتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی كردو لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران بۆ چارەسەركردنیان.

لە كۆتاییدا وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان كورتەیەكی دەربارەی پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەكان پێشكەشكرد. وەزیرە پەیوەندیدارەكان راسپێردران لە داهاتوویەكی نزیكدا راو سەرنجی خۆی دەربارەی ئەو ماددانە بخەنەڕوو كە پەیوەندیدارن بە كاروباری وەزارەتەكانیان تا لە نزیكترین دەرفەتدا بنێردرێت پەرلەمان بكرێت.

خاك
 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved