16/10/2019 09:22 PM

5 كردار بۆ دروستكردنی جه‌وێكی رۆمانسی

بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی رۆمانسی به‌سه‌ربه‌ریت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گرنگی به‌م خاڵانه‌ بده‌:

1- له‌سه‌ر كارتێك وشه‌ی جوان و رۆمانسی بنوسه‌و بیخه‌ره‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی یان بیخه‌ره‌ ناو گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتێكی كتوپڕدا به ‌بینینی دڵی خۆشبكه‌یت.

2- له‌كاتی شه‌ودا پێكه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌ستێره‌كان بكه‌ن زۆر جه‌وێكی رۆمانسی دروستده‌بێت.

3- بۆ نانخواردنی ژه‌می ئێواران سه‌ر سفره‌ یان سه‌ر مێز به‌ مۆم بڕازێنه‌ره‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ پێكه‌وه‌ كاتێكی رۆمانسی به‌سه‌رده‌به‌ن.

4- له‌و رۆژانه‌ی كه‌ خۆره‌ پێكه‌وه‌ بچن بۆ پارك یان بۆ ناو سروشت بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ سه‌یران بكه‌ن.

5- گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام باسی شتێك ده‌كات یان حه‌ز به‌ شتێك ده‌كات، بۆی بكڕه‌و وه‌ك سوپڕایز پێشكه‌شی بكه‌.

خاك –  وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved