ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا یه‌كێك له كاره جوانه‌كانی لیۆ تۆڵستۆی نووسه‌ری ناوداری روسیا، رۆمانی (سۆناتای خاچ)ه. ئه‌م كاره‌ی تۆلستۆی، له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا، له 26 ئۆگوستی 1889 له گوندی Jasnaja Poljana نزیك مۆسكۆ نووسیویه‌تی، لێ هه‌ر زوو سه‌رۆكی كڵێسای مه‌زنی ئارتۆدۆكسی روسیی له پتریسپۆرگ، ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه كرایه‌وه. ئه‌ویش یه‌كسه‌ر فه‌توای له دژی ئه‌م رۆمانه ده‌ركرد و پاشانیش له ته‌واوی روسیادا قه‌ده‌غه‌كرا. هه‌ربۆیه به ناچاری له ساڵی 1890 له ئه‌ڵمانیا چاپكرا. تۆلستۆی ئه‌م چیرۆكه‌ی پاش شاكاره مه‌زنه‌كانی ( ئانا كارنینا، جه‌نگ وئاشتی ) نووسیوه. واته له كاتێكدا نووسیویه‌تی، كه خاوه‌نی ناوبانگێكی روسی و جیهانیش بووه. جێگای ئاماژه‌یه ناوی ئه‌م رۆمانه‌ش، له ناوی شاكاری موزیكی (Die Kreutzersonate ) هاتووه، كه یه‌كێكه له شاكاره موزیكیه به‌ناوبانگه‌كانی موزیك ژه‌نی نێوداری جیهان بێتهۆڤن. مه‌سه‌له گرنگه‌كانی ئه‌م رۆمانه تۆڵستۆی له‌م ڕۆمانه‌دا، چوار پرسی گرنگی وروژاندووه كه ئه‌وانیش بریتین له:. یه‌كه‌میان: دڵپیسی(غیره) پیاو له ژن. دووه‌میان: خۆشه‌ویستی. سێیهه‌میان : كاریگه‌ری مۆزیك به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه. چواره‌میان : مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاو و ژن كوشتن. له رێگای ئه‌م چوار ته‌وه‌ره‌وه، نووسه‌ر ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری هه‌ر چواریان بۆسه‌ركه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان روونبكاته‌وه. هه‌ر ئه‌و دڵپیسیه‌یه، له حاڵه‌تێكی مرۆڤانه‌وه، ده‌مانكاته دڕنده‌یه‌كی شه‌یتانی، كه ئاماده‌ین گه‌وره‌ترین هه‌ڵه به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویسترین كه‌سمان بكه‌ین. له هه‌مانكاتیشدا هه‌رسیحری خۆشه‌ویستیشه، كه ده‌توانێت مرۆڤه‌كان بگۆڕێت. پۆسدنیشۆڤ كه پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه‌یه. ده‌ڵێت: (هه‌تا ژنه‌كه‌م نه‌ناسی، گه‌نجێكی خوێڕی بووم، هیچ گوێم به‌ژیان نه‌ده‌دا. هه‌رگیز بیرم له داهاتوو، له كه‌سێكی تر نه‌ده‌كرده‌وه. هه‌مووكاتێك خه‌ریكی جگه‌ره‌كێشان و ئاره‌ق خواردنه‌وه‌بووم. به‌ڵام كه ژنم هێنا ته‌واوگۆڕام.) هه‌ر سیحری موزیكیشه، كه ژیانی ژنه‌كه‌ی گۆڕاند. له ژنێكی به‌ڕێزه‌وه بۆ ژنێكی خیانه‌تكار گۆڕی. لێره‌دا تۆلستۆی رۆڵی موزیك به‌سه‌ر سێكسه‌وه ده‌رده‌خات. چۆن موزیك ده‌توانێت، حه‌زه سێكسییه‌كانی مرۆڤ بجووڵێنێت. هه‌رناوی رۆمانه‌كه‌شی، به‌ناوی یه‌كێك له كاره مه‌زنه‌كانی موزیكژه‌نی گه‌وره‌ی جیهان بێتهۆڤنه‌وه داناوه. باسێكی گرنگی تر كه به‌لای منه‌وه زۆر پێویست بوو، مه‌سه‌له‌ی ژنانه. هه‌ر له سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌وه، به كۆمه‌ڵێك گفتوگۆی گرنگ ده‌رباره‌ی پرسی ژنان ده‌ستپێده‌كات. پۆسدنیشۆڤ له پاش كوشتنی ژنه‌كه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك بۆچوونی نێگه‌تیڤ به‌رامبه‌ر ژن په‌یداده‌كات. ژن پێویسته له مێرده‌كه‌ی بترسێت. خوێندنی ژنان، ماڵی ئێمه‌یان وێران‌كرد. ته‌نها ده‌بێت پیاو ئازادبێت. ژن و مێردایه‌تی له‌م رۆژانه‌دا بریتییه له درۆ. ئێمه ته‌نها له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی خێزانین، ده‌نا هه‌ر له دووه‌م مانگه‌وه رقمان له‌یه‌كتری ده‌بێته‌وه. دیاره ئه‌م قسه‌وباسانه‌ش، هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا ده‌كرێت. زۆرن ئه‌و پیاوانه‌ی كه به‌م شێوه‌یه سه‌یری ده‌ژین. زۆرن وه‌كو پۆسدنیشۆڤ هه‌رچی رقی خۆیانه، ده‌یانه‌وێت به ژنانی بڕێژن. دیاره له روسیاش سه‌رده‌مانێك، ئه‌م قسه‌وباسانه زۆر له مه‌جلیسه‌كانی گه‌رمكردۆته‌وه. تۆڵستۆی له‌م رۆمانه‌یدا، زۆر به‌ئاگایییه‌وه باس له یه‌كێك له هه‌سته دزێوه‌كانی مرۆڤ ده‌كات كه دڵ پیسییه. چۆن ئه‌م هه‌سته وا له مرۆڤ ده‌كات، كه ناشیرین‌ترین و دڕندانه‌ترین تاوان به‌رامبه‌ر به خۆشه‌ویسترین ونزیكترین كه‌سی خۆی بكات. « له كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌موو مرۆڤه‌كان دڵپیسن .» به‌ڵام له كۆتاییدا پۆسدنیشۆڤ، كاتێك ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت، ئینجا ده‌زانێت هه‌ڵه‌ی كردووه‌و داوای به‌خشین له ژنه‌كه‌ی ده‌كات. لێ به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان ده‌رفه‌تی راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی نابێت. مه‌سه‌له‌ی ژنكوشتن له لای پیاوانه‌وه، كارێكی دزێویی پیاوانه‌ی كه هیچ په‌یوه‌ندیی به نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان كولتوورێكه‌وه نییه، به‌ڵكه ئه‌مه هه‌ستێكی دڕندانه‌ی پیاوانه به‌رامبه‌ر به ژنان، كه دڵپیسیی، وزه‌ی ئه‌م كاره نه‌گریسه‌ی پیاوانه. لێ به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به تایبه‌تی له ئه‌وروپادا، وایلێهاتووه كه ئه‌م دیارده دزێوه، ته‌نها به‌سه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتییدا بسه‌پێنرێت، به تایبه‌تیش گه‌لی كورد. به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند پیاوێكی كورد، له ئه‌وروپادا به تایبه‌تی له سوید و ئینگلاند، كچ و ژنه‌كانیان كوشت، ئیتر له ته‌واویی ماس میدیای ئه‌وروپیدا، وێنه‌ی كوردیان ناشیرین كرد، به جۆرێك ئه‌مڕۆ پرسی ژن كوشتن به ناویی كورده‌وه لێكێنراوه. به‌ڵام له‌م رۆمانه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی نییه، كه به ده‌ست دیارده‌ی ژنكوشتنه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵكه ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌موو گه‌لانی سه‌ر زه‌وییه. « من به‌وپه‌ڕی ئاگاییمه‌وه، ده‌مویست ژنه‌كه‌م بكوژم . من باش ده‌مزانی كه من ژنێك ده‌كوژم، ژنێكی بێ ده‌سه‌ڵات، ژنێكی مێردار و خاوه‌ن منداڵ !.» تۆڵستۆی زۆر لێزانانه وه‌سفی ئه‌م تاوانه‌مان بۆ ده‌كات، له هه‌مان حاڵه‌تیشدا به كامێرا تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی، وێنه‌و رووداوه‌كانی تۆمار كردووه. له هه‌مانكاتیشدا زۆر به ناخی تاوانباره‌كه‌دا قووڵ بۆته‌وه، هه‌وڵیداوه به‌وپه‌ڕی ئه‌مه‌كه‌وه، هه‌موو هه‌ست و نه‌سته‌كانی تاوانباره‌كه بخاته سه‌ر كاغه‌ز. «بۆیه‌كه‌مجار كه له سیمای ژنه‌كه‌م رووانی مردبوو، ئینجا هه‌موو شتێكم بۆ روون بوویه‌وه، زانیم كه من چیمكردووه. هیچ كاتێك ناتوانم جارێكی تر ئه‌م كاره‌م چاكبكه‌مه‌وه.» گرنگی ئه‌م ڕۆمانه بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی كه له‌م رۆمانه‌دا ده‌كرێت، رۆژانه له‌ناو هه‌موو مه‌جلیسێكی ئێمه‌دا ده‌كرێت. به‌داخه‌وه رۆژانه گوێمان له ده‌یان چیرۆكی وه‌كو ئه‌مه‌ی پۆسدنیشۆڤ ده‌بێت. به‌ڵام به داخه‌وه به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه، نووسه‌رێكی مه‌زنی وه‌كو تۆڵستۆییمان نییه، هه‌ربۆیه هه‌موو چیرۆكه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و ژنانه‌دا، ده‌خرێنه ژێر گڵه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م رۆمانه، هه‌وڵێكه بۆ ده‌رخستنی ئه‌و دیارده دزێوه‌ی كه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. هیوادارین تۆڵستۆی مه‌زن، ببێته مامۆستایه‌ك و ئوستادێكی گه‌وره، بۆ ئه‌و پیاوه نه‌خۆشانه‌ی، كه گیرۆده‌ی ئه‌م ده‌رده ده‌روونییه خراپه بوون. هه‌ربۆیه بڕیارمدا كه ئه‌م رۆمانه له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه بكه‌مه كوردی و زۆر سوپاسی ده‌زگای ره‌هه‌ندیش ده‌كه‌م، كه چاپی دووه‌می ئه‌م رۆمانه‌یان بۆ كردم، هیوادارم به‌دڵی خوێنه‌ران بێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure