18/10/2019 08:19 PM

كەشناسی كاتی دەستپێكردنی بارانبارینی راگەیاند

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: لە 19-10-2019 وە بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێم دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بارانبارین زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاندووه: لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەب پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی رۆژی شەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2019ەوە سەرەتا بارانبارین بە شێوەیەكی بچڕبچڕ لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێبكات.

روونیشیكردووەتەوە: لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزمدەكاتەوە، لە ناوچە شاخاویيە سنووریيەكان بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە هەندێك ناوچە لەكاتی بارانبارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

كەشناسی دەشڵێت: رۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و كاریگەری بارانبارین كەمدەبێت.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved