HIV كورتكراوەی دەستەواژەی Human Immunodeficiency Virusـ واتە (ڤایرۆسی كەموكوڕی سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ.) ئەم ڤایرۆسە ئەبێتە هۆی هەوكردنی HIV و گەر چارەسەری بۆ نەكرێت ڕێگەخۆشكەرە بۆ ئازاری ئایدز(AIDS)، كە لەراستیدا پێشكەوتووترین قۆناغی ئەم جۆرە هەوكردنەیە. ڤایرۆسیHIV هێرش ئەكاتە سەر خانەكانی CD4 ی سیستەمی بەرگری لەش و لاوازیان ئەكات و ئیتر لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر بچووكترین هەو كردندا توانای بەرگریی نامێنێت. دەگوترێ سەرچاوەی سەرەكی ئەم ڤایرۆسە لە لەشی مەیموونێكی تایبەتدا بەدی هاتووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ لەشی مرۆڤ. كاتێك كەسێك ئەم ڤایرۆسە بچێتە لەشییەوە، بەسێ قۆناغدا تێدەپەڕێ یەكەمیان پاش ٢ تا ٤ هەفتە نیشانەكانی دەردەكەون، كە بریتین لە ئازاری پەتا و هەڵامەت، كە مرۆڤەكان بەهەندی وەرناگرن. دواتر قۆناغی نوستنی ڤایرۆسەكە دەست پێ دەكات, لەوانەیە ١٠ ساڵ یان كەمتر بخایەنێت. پاشان قۆناغی ئایدز دەست پێ ئەكات كە كوشەندەترین قۆناغی ئەم هەوكردنەیە و بەكەمترین ئازار مرۆڤی تووشبوو ئەمرێت. ئەم ڤایرۆسە چۆن دەگوازێتەوە: * پەیوەندی سێكسی بەشێوەیەكی ناتەندروست *بەكارهێنانی دەرزی شرینقە كە پێشتر بەكارهێنراوە *شیری دایكێك كە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە. ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگای تۆقە و ماچ كردن و بەكارهێنانی خاولی بەكارهاتوو و شتی لەم چەشنەوە ناگوازرێتەوە. باشترین ڕێگا بۆ دڵنیابوونەوە لە بوون و نەبوونی ئەم ڤایرۆسە لە لەشدا، ئەوەیه كە پشكنینی خوێن ئەنجام بدەیت. aidsinfo.nih.gov
خاک-پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure