19/10/2019 10:16 AM

چۆن هەستەوەری و هەڵامەت لەیەك جیا بكەینەوە؟


نیشانەكانی هەڵامەت و هەستەوەری زۆر هاوشێوەن. هەر بۆیە هەندێك جار ناتوانین لە یەكیان بكەینەوە. لە درێژەدا ئەو نیشانە تایبەتانەی كەم ئەم دووگرفتە تەندروستییە لە یەك جیا ئەكەنەوە ئەخەینە ڕوو.
نیشانەكانی هەستەوەری:
خورانی لەش: یەكێك لە ڕوونترین نیشانەكانی هەستەوەری، خورانی جێگا جیاوازەكانی جەستە بۆ نموونە: چاو و گوێ و لووت و قوڕگ. هۆكاری ئەم بابەتە بوونی ماددەی "هیستامین"ـە. 
دەركەوتنی كۆمەڵیك نیشانە لە كات و شوێنێكی تایبەتدا: هەڵامەت لەوانەیە كاتی خەوتن یان بەیانیان زیاتر هەستی پێ دەكرێ، بەڵام لە ماوەی شەو و ڕۆژدا بە بەردەوامی هەستی پێدەكرێ. بەڵام هەستەوەری پەیوەستە بە شوێن و كاتێكی تایبەتەوە. بۆ نموونە بەهاران ئەو كاتانەی  دەچینە ناو سروشتەوە. 
ئاڵوگۆرەكانی پێست: ئێگزێما جۆرێك ورووژانی پێستە كە هەست بەخوران پێك دەهێنێت كە ئەبێتە هۆی ئەوەی پێست سوور هەڵگەڕێ و بخورێ و وشك ببێت.
نیشانەكانی هەڵامەت
سەوز بوونی شلەمەنییەكانی ناو لووت (چڵم): دیارە ئەم كارە هەندێك بێزاركەرە، بەڵام ئەو كاتەی لووتمان پاك ئەكەینەوە سەرنجی ڕەنگی ئەو شلەمەنییە بدەن كە لە لووت دێتە دەرەوە. ئەگەر ڕوون بوو، واتە تووشی هەستەوەری بووین و ئەگەر سەوز بێت نەخۆشییەكە هەڵامەتە. 
لەرز و تا: بەرزبوونەوەی گەرمای لەش یان تا، یەكێك لە دیارترین نیشانەكانی هەڵامەت و لە ئەنجامی تێكهەڵچوونی سیستەمی بەرگری لەش و ئەو میكرۆبانەی وا دێنە ناو لەشەوە تووش دەبین. 

www.thehealthy.com

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved