19/10/2019 10:55 AM

ئەو خۆراكانەی خوێن بەرهەم ئەهێنن

خڕۆكە سوورەكان ڕۆڵێكی گرنگ ئەگێڕن لە گەیاندنی ئۆكسیجەن بۆ ئەندامەكانی جەستە. ڕەنگی سووری ئەم خرۆكانە بەهۆی بوونی پڕۆتینێكە بەناوی "هێمۆگلۆبین" كە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ئاسنە لە جەستەدا، ئەم خڕۆكە سوورانە پاش ماوەیەك پیر ئەبن، لەناو ئەچن، بەڵام مێشكی ئێسك بەردەوام ئەم خرۆكە سوورانە بەرهەم ئەهێننەوە. ئازاری كەم خوێنی، واتە لەشی مرۆڤ نەتوانێ ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدات. هەندێك لە خۆراكەكان ئەم پرۆسەیە خێراتر ئەكەن و لە درێژەدا ئاماژەیان پێ ئەكەین. 

1-ئەو خۆراكانەی مادەی ئاسنیان تێدایە: ئاسن ئەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بتوابێ هێمۆگلۆبینی پێویست بەرهەم بهێنێت. گۆشتی سوور، جگەر، فاسۆلیا، سەوزە و كشمیش سەرچاوەیەكی باشن بۆ دابین كردنی ئاسن. 
2-ئەو خۆراكانەی ئاسید فۆلیكیان تێدایە: ئاسید فۆلیك یان ڤیتامین B9 یارمەتی جەستە ئەدات بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆكەی سووری تازە. نان، دانەویڵە، سەوزە و كاكڵی گوێز و بادام سەرچاوەیەكی باشن بۆ ئەم مەبەستە. 
3-ئەو خۆراكانەی ڤیتامین B12 یان تێدایە: ئەم ڤیتامینە بۆ دروست كردنی DNA و لە بەرهەمهێنانی خڕۆكەی سوور لە مێشكی ئێسكدا ڕۆڵێكی گرنگ ئەگێڕێت. كەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی دابەش بوونی ناسروشتی خانەكانی لەش. شیرەمەنی، هێلكەی مریشك و جگەر، باشترین سەرچاوەن بۆ ڤیتامین B12.

www.livestrong.com

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved