19/10/2019 11:43 AM

سوودەكانی ڤازڵین بۆ پێست


ڤازڵین ناوی براندێكی بازرگانییە  كە بریتییە  لە "جیل/ ژێل" ی پەترۆلیۆم كە یەكێك لە بەرهەمە لاوەكییەكانی پاڵاوتنی نەوتی خاوە، لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩دا دۆزرایەوە. كاركردی سەرەكی ڤازڵین پاراستنی شێداری پێستە و ناهێڵێ وشك ببێت. جگە لەمە هەندێك سوودیتری بۆ تەندروستی هەیە كە لەخوارەوە ئاماژەیان پێ ئەكەین.

1-خێراكردنی پرۆسەی چاك بوونەی برینە بچووكەكان: ڤازڵین ڕووكەشێكی باش لەسەر پێست دروست ئەكات و رێگە نادات میكرۆب و بەكتریا جۆراوجۆرەكان هێرش بكەنە سەر برینەكە و بەر بەهەوكردن ئەگرێت. 

2-تایبەتمەندی دژە پیری هەیە: بەپێی تاقیكارییەكان، جیلی پەترۆلیۆم لە كارا كردنی چاكانی "پێپتید"ـەكانی پێستدا ڕۆڵێكی گرنگ ئەگێڕێت. پێپتید پۆلیمەرێكە كە بەهۆی لێك ئاڵقانی چەند دانە ئاسیدئامینیەوە بەرهەم دێت و یەكێك لە پێكهاتە گرنگەكانی ناو كرێمەكانی جوانكارییە. 

3-رێگە لە كزانەوەی شوێنە جیاوازەكانی لەش ئەگرێت: ئەو كەسانەی وەرزش ئەكەن یان ئەوانەی لە كەشوهەوایەكی شێداردا ئەژین بەردەوام كێشەی كزانەوەی جەستەیان هەیە. بەڵام ڤازڵین لەم بوارەشدا سوودی هەیە، بەر بەخوران و كزانەوەی لەش ئەگرێت.

4-رێگە لە قڵیشانی لێو ئەگرێت:  "با" و خۆر بەخێرایی لێوەكان وشك ئەكەنەوە و ئەبنە هۆی قڵیشانی لێو. كەڵك وەرگرتن لە ڤازڵین ئەم كێشەیە چارەسەر ئەكات و بەهۆی ئەوەی بۆن و بەرامەیەكی تایبەتیشی نییە و هیچ ئازارێكی نییە.

 

www.healthline.com

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved