19/10/2019 01:49 PM

چێرنۆبیل ئەكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاری

سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند لە ناوچەی چێرنۆبیل كە شوێنی ڕوودانی گەورەترین تەقینەوەی ئەتۆمی جیهانە ئەكرێتە شوێنێكی گەشتیاری. ڤیلادیمر زلۆنۆسكی گوتی: سروشتی ئەم ناوچەیە كە كاتی خۆی لە لایەن تەكنەلۆجیای مرۆییەوە لەناوچوو، هەمیسان سەری هەڵداوەتەوە و هیوادارین سەرنجی پسپۆڕانی بواری ژینگە و مێژوو بۆ لای خۆی ڕابكێشێت. لە 26ـی ئاڤریلی 1986 كاتژمێر  1:24 پاش نیوەشەودا، گڕێكی ڕەنگاڵەیی بە بەرزایی 1000 مەتر ئاسمانی ئۆكرانیای داگیركرد. ڕێئاكتۆری ژمارە 4ـی چێرنۆبیل تەقییەوە. ئەم كارەساتە كە 90 چركەی خایاند، بووە هۆی ئەوەی 200 هەزار كەس بەناچاری ماڵ و حاڵیان جێ بهێڵن و بەرەو شوێنێكی تر رۆیشتن. بەهۆی تەقینەوەی دووهەمەوە كە دەگوترێ 10 بەرابەری ئەو بۆمبانە بووە كە بەسەر هیرۆشیمادا خرانە خوارەوە، ئەگەری ئەوە هەبوو ئۆكرانیا بەگشتی و نیوەی ئەوروپا لەناو بچێت. بەرگیری كردن لەم كارەساتە 200 ملیار دۆلار تێچوو. لەكاتی ڕوودانی ئەم كارەساتەدا نزیكەی 49 هەزار هاووڵاتی لە مەودای 4 كیلۆمەتری ئەو ناوچەیە و لەشاری "پریپیات" نیشتەجێ بوون و لە ماوەی 36 كاتژمێردا گوازرانەوە بۆ شوێنێكی باشتر. دەربارەی ژمارەی زیانە گیانییەكانی ئەم كارەساتە قسە و باسێكی زۆر لە ئارادایە، هەر لە 4000 كەسەوە هەتا 93000 كەس. جگە لەوە بەهۆی تیشكی رادیۆئەكتیڤەوە ئەم ناوچەیە بەئێستاشەوە شوێنێكی گونجاو نییە بۆ ژیان. بەڵام بەرپرسانی ئۆكرانیا بەتەمان ناوچەیەكی گەشتیاری لەسەر بونیاد بنێن. 

www.boredpanda.com

خاک_پشکۆ کامەران


























زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved