سه‌لما حایك كچه ئه‌كته‌ری هۆڵیوود ژماره‌ی هه‌واداره‌كانی له ئینستاگرام گه‌یشته 12 ملیۆن كه‌س به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئاهه‌نگی گێڕا.خاتو سه‌لما به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی هه‌وادارانی گه‌یشتۆته 12 ملیۆن ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی گێڕا‌و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه چوو بۆ چاره‌سه‌ری میللی ده‌رزیاژن وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی‌و ته‌ندروستی. له شوێنی ده‌رزیاژنه‌كه داوای كرد به 12 ده‌رزی، ده‌رزیاژنی بكه‌ن كه هه‌ر ده‌رزییه‌ك ئاماژه‌یه بۆ یه‌ك ملیۆن هه‌واداری خۆی.له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆیدا خاتو سه‌لما دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی‌و زۆر سوپاسی هه‌واداره‌كانی كرد. سه‌لما حایك باوكی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه‌و دایكی مه‌كسیكییه، یه‌كێكه لە ئه‌كته‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی هۆڵیوود‌و له ساڵی 2003 خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت به‌هۆی نواندنی له فیلمی فریدا كه یه‌كێك بوو له فلمه باشه‌كانی ئه‌و ساڵه. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure