20/10/2019 06:01 PM

تاهیر تۆفیق

 

خەلیل عەبدولڵا
تاهیر تۆفیق هونەرمەندێكی گۆرانیبێژی دیارو گەورە‌و ناسراوی كوردستانە.تاهیر تۆفیق ئەورەحمان حەمەد شێخانی ناوی تەواوی ئەو هونەرمەندەیە‌و بەتاهیر تۆفیق ناسراوە.
ساڵی 1922 لەگەڕەكی بەفری قەندی شاری كۆیەی مەڵبەندی رۆشنبیری‌و هونەر لەدایك بووە.
تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە.
هێشتا لەقۆناغی سەرەتایی بووە كە خولیای هونەری گۆرانی وتن بووە‌و لەوێوە كاروانی خزمەتی هونەری بەرێكردووە.ساڵی 1945‌و لەدوای جەنگی دووەمی جیهان چۆتە رادیۆی كوردی بەغدا‌و لەوێوە دەنگە بەسۆزەكەی بەخەڵكی كوردستان گەیاندووە‌و لەسەرانسەری وڵاتدا ناسراوە‌و چەندین گۆرانی‌و مەقامی لە ئیزگە تۆمار كردووە.
تاهیر تۆفیق بایەخی بە بواری شیعر داوە‌و چەندین كتێبی تایبەت بەگۆرانی بەگشتی‌و گۆرانییەكانی خۆی بەتایبەت چاپ‌و بڵاو كردۆتەوە.ئەم هونەرمەندە گەورەیەی كورد هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری گۆرانی كوردی تەرخان كرد‌و خزمەتێكی گەورەی پێشكەش بە گەلەكەی كرد.بەداخەوە هونەرمەندی گەورە تاهیر تۆفیق بەهۆی نەخۆشییەوە لە 20ی تشرینی یەكەمی 1987 كۆچی دوایی كرد‌و بۆ یەكجاری ماڵئاوایی لە دنیای هونەر كرد.درودی رێز وەفا بۆ گیانی پاكی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved