له شاری سلێمانی ئاماده‌كاری پێشوه‌خت بۆ رێگریكردن له لافاو و هه‌ر حاڵه‌ت و كاره‌ساتێكی سروشتی ده‌كرێت، قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت پلانێكی تۆكمه‌یان داناوه بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو. ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرا كۆبووه‌وه كه پێكهاتووه له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی و ئه‌و رێوشوێن و ئاماده‌كارییانه تاووتێكران كه گرنگن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی سروشتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا قائیمامی سلێمانی رایگه‌یاند كه پلانێكی تۆكمه‌یان داڕشتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رووداو و حاڵه‌تانه‌ی له‌كاتی لافاو و بارانی به‌هێزدا ئه‌گه‌ری روودانی ده‌كرێت. وتی؛ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خت بۆ رێگریكردن له دروستبوونی لافاو شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی رێكخستووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵ و ئاوه‌ڕۆكانی شاری سلێمانی كه ئه‌مه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی بارانبارین. وتیشی؛ له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و زیانگه‌یاندن به هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر كراون، به‌هه‌مانشێوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی كاری پێویست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر شه‌قام و ژێرپرده‌كان كۆنه‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو روبه‌روومان بوویه‌وه. هه‌روه‌ك وتیشی؛ هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان ده‌بینن و تیمه‌كانی شاره‌وانی راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی سروشتی لێده‌كرێت، ژورێك بۆ چاره‌سه‌ی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان له قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ روبه‌ر‌ووبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه. قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و كارگه‌ی ئاسن و شوێنانه‌ی ئاگاداركرده‌وه، سه‌ره مه‌نهۆڵ به ساغی یاخو به شكاوی بگیرێت روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان دزراون. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure