زانیاری زیانبه‌خش به ته‌ندروستی مرۆڤ بڵاوبووه‌ته‌وه له‌باره‌ی خواردنی هێلكه، بۆ نموونه زیانبه‌خشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌وری زۆره‌و بۆ كۆلیسترۆڵ زیانی هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سوودیشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هێلكه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه: 1- هێلكه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێكهاتووه له كۆلیسترۆڵ و به‌هۆی خواردنی هێلكه‌وه كۆلیسترۆڵ له خوێندا به‌رزده‌بێته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌باره‌ی خواردنی هێلكه بۆ ماوه‌ی چوارده ساڵ به‌رده‌وامده‌بن، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی ۱ هێلكه له ڕۆژێكدا زیان ناگه‌یه‌نێت به‌ته‌ندروستی مرۆڤ. 2- 70%ی هێلكه پێكهاتووه له چه‌وری، له‌هه‌مانكاتدا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز پێكهاتووه له پرۆتین، ئه‌وه‌ش وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكات، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ هۆڕمۆن. 3- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته زه‌ردێنه‌ی هێلكه ناخۆن، ئه‌وانه‌ی ته‌نها گرنگی به به‌شه سپیه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه به‌پێی پێویست سوود له ڤیتامینی هێلكه وه‌رناگرن، چونكه بۆ وه‌رگرتنی زۆرترین ڤیتامین و پرۆتین پزیشكان رێنمايی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی زه‌ردێنه‌ی هێلكه. 4- زۆر كه‌س پێیوایه كه خواردنی هێلكه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیكوڵێنیت یان له‌ڕۆندا سوریبكه‌یته‌وه زۆرترین سوودی هه‌یه‌و به‌هۆی گه‌رمكردنه‌وه‌ی هێلكه كه‌مێك له ڤیتامین و پرۆتین نامێنێت، به‌ڵام پزیشكان پێیانوایه له‌كاتێكدا پێویستیت به كۆلیسترۆڵه باشتروایه به‌كاڵی هێلكه بخۆیت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌رمكردنه‌وه‌ی هێلكه جۆره باكتریایه‌ك له‌ناوده‌چێت كه ئه‌وه‌ش له‌هه‌زاردا ۱ هێلكه زیانی هه‌یه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure