به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی كارنه‌كردن به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی فاست داده‌خرێت و رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر. له‌میانی سه‌ردانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ یه‌كێك له كۆگاكان له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی، ده‌ركه‌وت له كۆگایه‌كی كۆمپانیای (بینایی چاو) كه تایبه‌ته به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه، جۆرێك له فاست دروستده‌كرێت كه هیچ رێنماییه‌كی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر نییه‌و نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان له‌و كۆگایه‌دا فاستی (پاكژ) ئاماده‌كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێنماییه‌ك ده‌رباره‌ی پێكهاته‌كه‌ی و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر نووسرابێت. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه كه لقی دووه‌می كۆمپانیای (بینایی چاو)ه مۆڵه‌تی كاركردنی نییه‌و كرێكاری خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ كاری تێدا كردووه. هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌م كۆگایه كه ئه‌وجۆره فاسته‌ی تێدا دروستده‌كرێت له نزیكی قوتابخانه‌یه‌كه، ئه‌وه‌ش به‌پێی مه‌رج و رێنمایییه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كان رێگه‌پێدراو نییه. هه‌ربۆیه به پێشنیاری لیژنه‌ی باڵا‌و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئه‌و كۆگایه داخراو به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی نانی تیری له كارێزه‌وشك داخرا. لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه هه‌ستان به داخستنی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی نانی تیری له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشك كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كارگه‌كان بڕیار له‌سه‌ر داخستنی درابوو به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه ته‌ندروستی و نه‌بوونی مۆڵه‌ت نامه‌ی ته‌ندروستی. ئاگاداری شوێنه‌كه كراوه تاكو مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات شوێنه‌كه‌ی بۆ ناكرێته‌وه. هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌بوونی خۆراكی خراپ و به‌سه‌رچوودا به زووترین كات لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure